تاران بۆ واشنتن: ڕێزمان بگرن

لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی كیودوی یابانی “محمد جەواد زەریف” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ ئەنجامدانی دیدارو گفتۆگۆكردن لەگەڵ ئەمڕیكا بەمەرجێك لایەنی دووەم ڕێز لە تاران بگرێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەدا كە بۆ دانیشتن لەگەڵ ئەمریكا هیچ مەرجیان نیە و تەنها داوا دەكەن ئەمریكیەكان ڕێزیان لێ بگرن .

دوای كشانەوەی واشنتن لە ڕێكەوتنی ناوكی لەگەڵ ئێران و سەپاندنی سزا بەسەر ئە وڵاتەدا لە ساڵی ٢٠١٥ دۆخی ئابوری و سیاسی تاران ناهەموار بوەو باجی گەورەی هەڵەی سیاسیەكانی ئەو وڵاتەش هاوڵاتیانی ئاسایی دەیدەن

Back to top button