یه‌كێتی ته‌نازول بۆ عه‌ره‌ب و توركمان له پێناو پۆستی پارێزگای كه‌ركوكدا ده‌كات

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا شاندێکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، هەمان ئەو شاندەی کە بەر لە یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرکۆمار چووبوونە بەغدا، لەگەڵ بەرەی تورکمانی و لایەنە عەرەبییەکانی کەرکووکدا کۆ بوونەوەتەوە،ئامانجی کۆبوونەوەشیان، ڕازیکردنی ئەو دوو پێکهاتەیە لە شارەکە بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکووک.
د. محەممەد خورشید بەرپرسی لقی٣ـی پارتی دیموكراتی كوردستان له کەرکووک،سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه‌كانی یه‌كیتی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی عه‌ره‌ب و توركمان ڕایگه‌یاند: “یه‌كێتی گەر بۆی بچێتە سەر هەمان سیناریۆی یەکلاکردنەوەی سەرۆککۆمار بۆ وەرگرتنی پارێزگاری کەرکووک جێ بە جێ دەکات”.
بەرپرسی لقی٣ـی پارتی دیموكراتی كوردستان له کەرکووک ده‌ڵێت: یه‌كێتی تەنازولێکی زۆریان بۆ تورکمان و عەرەب کردووە له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تەنیا پۆستی پارێزگاریان پێ بدرێت، تا ئێستا ئەو دوو لایەنە نەچوونەتە ژێر باری ئەو “تەنەزولاتـ”ـانەی ئەو لایەنە کوردییە لەو پارێزگایە “. ده‌شڵێت: “یه‌كێتی ئامادەییی خۆیان دەربڕیوە بە پێدانی هەموو پۆستەکان بەو دوو پێکهاتەیە، تەنیا ئەوان رازی بن پۆستی پارێزگاریان بدەنێ”.
سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌ری په‌روه‌رده بۆ كه‌ركوك ، د. محەممەد خورشید بەرپرسی لقی٣ـی پارتی گووتی:” گەڕانەوەی ئەو بەڕێوەبەرەی پەروەردەی خوێندنی کوردی لە شارەکە، بۆ بڕیاری وەزیری پەروەردی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەگێڕێتەوە و گوتیشی، “هیچ پەیوەندی بە دەزگاکانی حکوومەتی عێراقەوە نییە، بڕیارێکی حزبییش نییە”، ئەو روونی دەکاتەوە، “لە کۆبوونەوەی وەزیری پەروەردە لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردە لە پارێزگای کەرکووک و دوزدا، بە باش زانەراوە بگەڕێنەوە، بەپیویستزانیی گەڕانەوەشیان بە هۆی درووستبوونی کێشەی خوێندنی زمانی کوردیی لە کەرکووک و دوزە، تا لە نزیکەوە ئاگاداریان بن و ئەو کێشانەی هاتوونەتە پێش چارەیان بکەن.”