ئهبوبەكر هەڵەدنی وهڵامی سۆران عومهر دهداتهوه
ئهبوبەكر هەڵەدنی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وەڵامی چەند لێدوانێکی سۆران عومەر، سەرۆکی لیستی کۆمەڵ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی داوەتەوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان له ژێر ناونیشانی ( دەستخۆش کاک سۆران عومەر بەڵام؟) وهڵامی سۆران عومهر دهداتهوهو دهلێت :” سوپاست دەکەین کەدڵتەنگی خۆت بەرامبەر کەم بونەوەی دەنگەکانی یەکگرتوو دەربڕیوەو بە شایانی سزادانت نەزانیووە ،ڕووی گلەییمان لە هاوکارو هاوڕێکانمانە لە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن کە لە چوارساڵی ڕابردوو ناووناتۆرە نەما ئاراستەی یەکگرتووی نەکەن لە (پاشکۆ،هاوئاواز،ڕەگەڵ کەوتو،دارشەق ومقاشی دەسەڵات،دەنگدان بەیەکگرتوو دەنگدانە بە پارتی،لە دارەسوتاوەکە دەوترا یەکگرتوو پارە لەجولەکە وەردەگرێ….هتد) لە جیاتی ململانێی دەسەڵات کاری شەوو ڕۆژ لە ڕاگەیاندن وکوچە وکۆڵان وماڵان بووە نابوت کردنی یەکگرتوو،تەنانەت لەجیاتی تەنگەتاوکردنی دەسەڵات هەموو تواناکان بۆ ئەوە خرایە گەڕ کە ببنە هاوتای یەکگرتوو یان پێشی بدەنەوە،بە ئامانجەکەش گەیشتن”.
لهبهشێكی دیكهی نوسینهكهیدا ئهبوبەكر هەڵەدنی دهشلێت:” سەیری ئەرشیفی پەیام بکە یەکەم شەوی هەڵمەتی هەڵبژاردن جە نابت لەجیاتی ئەوەی باسی فراکسیۆن و لیستەکەت بکەی هێرش دەکەیتە سەر ئێمە ودەڵێی (ئێمە وەک ئەوانە نین کە فراکسیۆنەکە بکەین بەدوو لەتەوەو یان وەزیرەکانمان هێشتا دەوام وئیمزا بکەن)”.
ئهبوبەكر هەڵەدنی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان نوسیویهتی و دهڵێت :” لەڕووی جەنابتا پەرژینێکی قایم بێت کورد واتەنی(خۆزگە ئەوەی بە…. دەیکەی بە ….. بتکردایە) یەکگرتوو بەخۆداچونەوەیەکی تەواو دەکات ، یەکەم هەنگاوی بەبڕیاری ئەمڕۆی ئۆ پۆزسیۆن بوون دەستپێکرد، لەمەودوا لەبواری کاری سیاسیدا بەمانای ووشە (سیاسەت ) دەکات وچی دی کوڕی خۆی بەقوربانی کچی خەڵک ناکات ، ئەو زەمەنە گوزەشت بەبالۆرەی یەکڕیزی و یەکخستنی ناوماڵی کوردی و برایەتی خۆمان بکەینە (کبش الفدا)، لە مەودوا هەرکەس ووتی سندان قوزەڵقورت ئامادەیە “.
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان دهشلێت :” هێشتا کۆمەڵگای کوردی پێویستی زۆری بەنه هج ودونیا بینی وپەروەردەی یەکگرتوو هەیە بۆتاک وخێزان وپاراستنی بەهاکان وداد وئازادی وکرانەوەوکەرامەتی ئینسان،تا ئێستا جێگرەوەی یەکگرتوو پەیدا نەبوە ، من دڵنیام لەڕۆژانی داهاتوو زۆرێک لەهاوڵاتیانی کوردستان ئازاری ویژدان ناچار بە پەشیمان بونەوەیان دەکات کە بۆ خەڵەتان بەچەواشەکاری وخۆت ووتەنی لەیەکگرتوو لە پێشتر هەبوو کە سزا بدرێت وپێشڕەوی ئەم هێزە ئسڵاحیەیان ڕاگرت”.
له كۆتایی نوسینهكهیدا ئهبوبهكر ههڵهدنی نوسویهتی :” یەکگرتوەکان بەکردەوە سەلماندویانە پشو درێژ و گەشبین وکۆڵنەدەرن و کەرەسەکانی هەڵسانەوەیان پێ یەو دان دەنێن بەبەرپرسیاریەتی و چاونانوقێنن لەهۆکارە خودیەکانی پاشەکشە وهه موو ئۆباڵەکە ناخەنە سەر بەرامبەرەکان و بایکۆت وساختەکاری ، من کە ئەم پەیڤانە دەنوسم هەموو گیانم خۆشحاڵیە کە لەم دۆخە سەختە پارێزگاریتان لە کورسیەکانی کۆمەڵ کرد وبگرە زیادتان کرد هەزار جار پیرۆز بێت لە هەمومان”.