گۆڕان ۲۸۹ هەزار و یهكگرتوو ۱۰۷ ههزارو كۆمهڵی ۹۰۸۰ دهنگ كهمیان كردووه
گۆڕان ۲۸۹ هەزار و یهكگرتوو ۱۰۷ ههزارو كۆمهڵی ۹۰۸۰ دهنگ كهمیان كردووه
دوای تێپەڕبوونی ۳ هەفتە بەسەر بەڕێوەچوونی خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا، دواجار كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان بە واژۆی پێنج ئەندامی ئەنجوومەنی كۆمیسیاران ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەسەند كرد. بەپێی ئەنجامەكە، دەنگی سەرجەم حیزبەكان كەمی كردووە، بەڵام حاڵی هیچیان وەكو یەكگرتووی ئیسلامی خراپ نییە كە ژمارەی كورسییەكانی بۆ نیوە دابەزیوە.
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئەگەرچی توانی بەشێك لە ئیسلامی و سۆفییەكان بهێنێتە ژێر چەتری هاوپەیمانییەك بەناوی (بەرەو ئیسڵاح) بەڵام هیچ ئیزافەیەكیان بۆ دەنگەكانی یەكگرتوو نەبوو، بگرە دەنگەكانی یەكگرتووش هاوشێوەی بزووتنەوەی گۆڕان بەشێوەیەكی بەرچاو كەمی كرد.
یەكگرتووی ئیسلامی كە لە هەڵبژاردنی خولی چوارەمدا، بە دەستهێنانی ۱۸٦ هەزار و ۷٤۱ دەنگ و ۱۰ كورسی چوارەم گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمان بوو، لەم هەڵبژاردنەدا زیاتر لە ۱۰۷ هەزار دەنگی لەدەستداوە و ۷۹ هەزار و ٤۳٤ دەنگی هێناوە و ژمارەی كورسییەكانی بۆ ۵ كورسی دابەزیون.
بزوتنهوهی گۆڕان كە لە هەڵبژاردنی رابردوودا بە بەدەستهێنانی ٤۷٦ هەزار و ۷۳٦ دەنگ بووە خاوەنی ۲٤ كورسی، لەم هەڵبژاردنەدا دەنگەكانی بەڕێژەیەكی بەرچاو كەمی كردووە و دابەزیوە بۆ ۱۸٦ هەزار و ۹۰۳ دەنگ و ۱۲ كورسی. گۆڕان لە ماوەی نێوان دوو خولی هەڵبژاردندا ۲۸۹ هەزار و ۸۳۳ دەنگی لەدەستچووە.
ئەگەرچی سەرجەم حیزبەكان دەنگیان كەمی كردووە، بەڵام كۆمەڵی ئیسلامی بەراورد بە حیزبەكانی دیكە دەنگی زۆر كەمی نەكردووە و كورسییەكیشی زیاد كردووە.
كۆمەڵ لە هەڵبژاردنی رابردوودا ۱۱۸ هەزار و ۵۷٤ دەنگی هێنا و خاوەنی ٦ كورسی بوو، لەم هەڵبژاردنەشدا كە بووەتە خاوەنی ۷ كورسی، ۱۰۹ هەزار و ٤۹٤ دەنگی هێناوە. واتە لە ماوەی نێوان دوو خولی هەڵبژاردندا ۹۰۸۰ دەنگی كەم كردووە.
لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان كە لە ۳۰ی ئەیلولی ۲۰۱۸دا
– ( ۱۸٤۵۹۷۹ ) یەك ملیۆن و هەشت سەدو چل و پێنج هەزارو نۆسەد و حەفتاو نۆ كەس بەشداریان لە پرۆسەكەدا كردووە.
– رێژەی بەشداری ( ۵۹%) لە سەداپەنجاو نۆ .
– دەنگی پوچەڵ ( ۱۱٦۳۸۳ ) سەدو شانزە هەزارو سێسەد و هەشتاو سێ .
– دەنگی بەتاڵ ( ٤۲٤۳۲ ) چل و دوو هەزارو چوارسەدو سی و دوو .
– دەنگی هەژمار نەكراو ( ۱۱۹٦۱۷ ) سەد و نۆزە هەزارو شەش سەدو حەڤدە .
– دەنگی درووست ( ۱۵٦۷۵٤۷ ) یەك ملیۆن و پێنج سەدو شەست و حەوت هەزارو پێنج سەدو صل و حەوت.
– بەهای كورسیەك ( ۱۵۳۹۱ ) پانزە هەزارو سێسەد و نەوەد و یەك .