مه‌لا به‌ختیار: كێشه‌ی كورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدایه‌

له‌ میانی پانێلێكی دیداری مێری مه‌لا به‌ختیار، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ، له‌ باره‌ی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا،له‌ ژیر ناونیشانی “کوردستان لە رۆژهەڵاتی ناڤین” گووتی :” بڕیارمان وابوو پێكه‌وه‌ بچینه‌ به‌غدا و پاكێجه‌كانمان پێشكه‌شی ده‌سه‌ڵاتداران بكه‌ین ، به‌ڵام به‌هۆی پۆستێكی سیادی هه‌موو شتێك تێكدرا و لایه‌نه‌كان به‌جیا دانووستان ده‌كه‌ن، به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ش دوای زیاتر له‌ ۱۰۰ ساڵ له‌ ئه‌زموونی تاڵ و ناله‌بار دووباره‌ ده‌بنه‌وه‌”.

به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی گوتیشی :” حكوومه‌ته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ ته‌نگانه‌دا دڕه‌نده‌ن و به‌عس له‌ سووریا و عێراق كیمیاییان به‌كارهێنا و عێراق و سووریای به‌ره‌و فاشییه‌ت برد”

مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌ڵێت : ”ئێمە تاوانێکمان نەکرد کە گوتمان با ریفراندۆم بکەین؟ هیچ تاوانێکمان نەکردووە، بەڵکوو ئەو عەقڵیەتانەی لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست حوکم دەکەن، عەقڵیەتێکە کە سنووری مافەکانی تۆ پاراستنی دەسەڵاتی خۆیەتی و هەر کاتێک ویستت دەسەڵاتی ئەو تێپەڕێنیت، بۆ ئەسڵی خۆی دەگەڕێتەوە و هێز و تۆپ و تەیارە بەکار دەهێنێت“.

مه‌لا به‌ختیار، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌ڵێت :”كێشه‌ی كورد ئه‌وه‌ نییه‌ ده‌ریای نییه‌ و پێش ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ درووست بێت ئێمه‌ نه‌مان بووبێت، به‌ڵكو كێشه‌ی سه‌ره‌كی كورد ئه‌وه‌یه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌ و عه‌ره‌ب و فارس و توركیش به‌ رواڵه‌ت دیموكراسییه‌تیان ده‌وێت”.

له‌باره‌ی تكچوون و ململانێ نیوده‌وڵه‌تییه‌كان مه‌لا به‌ختیار گوتیشی :” تاڕادەیەک ئەو دونیا شێواوە لە قازانجی ئێمەیە، دونیای دوو جەمسەری و کۆلۆنیالیزمی و چی و چیمان بینی، هەر کاتێک ڕێک بکەون، ڕێککەوتننامەیەکی جەزائیرت بۆ واژۆ دەکەن، بۆیە ئەم پشێوییە لە سیاسەتی نێودەوڵەتی و کاریگەرییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە قازانجی ئێمەیە“.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا مەلا بەختیار رەخنەی لە حزبەکانی کوردستان گرت و دووپاتی کردەوە: ”حزبەکانی ئێمە لە هەموو بەشەکانی کوردستان، بەناو لە سیاسەتی نێودەوڵەتی تێگەیشتووین، بەڵام لە واقیعدا تائێستا نەتوانراوە دۆستێکی ڕاستەقینە بە تەواوی دابین بکەین و دەستەبەرێک لە هیچ وڵاتێکەوە نییە و لەنێوان حزبەکانیشدا هیچ ڕێککەوتن نییە لە لایەنی ستراتیژییەوە“. گوتیشی: ”ئێمە لە کوردستانەوە پڕۆژەیەکمان برد بۆ بەغدا وەک پڕۆژەی هاوبەشی یەکێتی و پارتی، بڕیار وابوو کە تا حزبەکانی عێراق وەڵاممان نەدەنەوە ئێمە گفتوگۆی پێکهێنانی حکوومەتی عێراق نەکەین، کەچی پۆستێک بووە هۆی ئەوەی بە تەنیا حزبەکان کار بۆ وەرگرتنی پۆست لە حکوومەتی نوێی عێراق بکەن“.

 

Back to top button