لیستەكەی حەیدەر عەبادی پرسی لادانی محەمەد حەلبوسی لە پۆستەكەی دەكەنە مژاری گەرمی میدیاكان

 

لەگەڵ ئەوەی تازە چەند هەفتەیەك بەسەر دەست بەكار بوونی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە پشكی سونەی عێراقی تێدەپەڕێت, سەركردەیەكی هاوپەیمانی (ئەلنەسر) بەسەركردایەتی حەیدەرعەبادی دەنگۆی هەوڵی پەرلەمانتاران بۆ لادانی سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق بڵاوكردەوە.

عەلی سنەید سەركردە لە هاوپەیمانی ئەلنەسر بەمیدیاكانی عێراقی راگەیاندووە كە ئەم هەواڵەی دەڵێ گوایە چەندین پەرلەمانتاری عێراق لە هەوڵدان بۆ لادانی حەلبوسی لە پۆستەكەیدا، هیچ بنەمایەكی راستی نیە.

سەركردەكەی هاوپەیمانی ئەلنەسر دووپاتی كردەوە هیچ یەكێك لە لیست و هاوپەیمانیەتییەكانی نێو پەرلەمانی عێراق دژایەتی حەلبوسی ناكەن و هەوڵی لەم شێوەیە نادەن.

سنەید گوتیشی كە ئەو لایەنانەی خوازیاری گێڕانەوەی دۆخی دابەشكاری تایفیین لە حكوومەتی نوێدا، چەندین جۆری دەنگۆ و پیلانگێڕی دروست دەكەن، لەپێناو شێلووكردنی دۆخی سیاسی.

چاوەڕوان دەكرێ سبەی چوارشەممە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر كابینەی حكوومەتی نوێی عێراق بدات

Back to top button