سعودیەو بەحرێن, قاسم سولەیمانیان خستە نێو لیستی تیرۆر

 

لەگەڵ بەردەوامی ئالۆزیەكانی نێوان ئێران و سعودیە لە دواهەمین هەوڵی حكومەتی سعودیە و بەحرێن دژ بە ئێران بڕیاریاندا هەریەك لە سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران و فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئەو سوپایە، قاسم سولەیمانی بخەنە لیستی تیرۆرەوە.

ئاژانسی هەواڵدەری رەسمی سعوودییە (واس) بڵاویكردەوە، هەریەك لە سعوودییە و بەحرەین بڕیاریان داوە، چوار كەس و لایەن بخەنە لیستی تیرۆرەوە، هەر وەك ئەوەی پێشتر وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا ئەو كەسانەی خستبووە ئەو لیستەوە.

بە گوێرەی بڕیارەكە، هەریەك لە قاسم سولەیمانی، حامد عەبدوڵڵاهی، عەبدولڕەزا شەهلای و سوپای پاسداران خراونەتە لیستی تیرۆرەوە.

سەرچاوە: رۆیتەرز، واس

Back to top button