روونكردنەوەیەك لە مەكتەبی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە
مەكتەبی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە روونكردنەوەیەكدا رەخنەی لە كەناڵێكی راگەیاندن گرتووە، كە ماوەی دوو رۆژە باسی پشكی كورد لە كابینەی نوێی حكومەتی عێراق و كاندیدەكانی پارتی دەكات و ئەو زانیاریانەش بە “راست نین” وەسفدەكات.
دەقی روونكردنەوەكە
ماوەی دوو ڕۆژە تۆڕی میدیایی ڕووداو لەسەر ناوی بەربژێرەكان و هەروەها پشكی پارتی لە پۆستە وەزارییەكانی حكوومەتی تازەی عێراق و پشكی لایەنە كوردییەكان هەندێ هەواڵ و زانیاری بڵاو دەكاتەوە.
لێرەدا ڕایدەگەیێنین كە ئەو هەواڵ و زانیاریانە ڕاست نیین. هەتا ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری كۆتایی لەسەر دیاریكردنی ناوی هیچ بەربژێرێك بۆ پۆستە وەزراییەكانی بەغدا نەداوە و دوای یەكلاییكردنەوەی ناوەكان، پارتی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی ناوی بەربژێرەكانی بۆ پۆستە وەزراییەكانی بەغدا ڕادەگەیێنێت.
مەكتەبی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
23-10-2018