دەزگای زانیار هەڕەشەی كوشتن لە كادرێكی یەكێتی دەكات ئەگەر زانیاریەكانی ساختەكردنی هەڵبژاردن لە لای ئەو بڵاوكرابنەوە
دوای ئەوەی لایەنە سیاسیەكانی كوردستان رایانگەیاند كە یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تەزویری لە بەرژەوەندی حزبەكەی ئەنجامداوە, بە پێی زانیاریە دزە پێكراوەكان یەكێتی لە نێو كاندیدانی حزبەكەشی تەزویری لە بەرژەوەندی چەند كاندیدێك كردووە كە لە بافێل و لاهور نزیكن, بە هۆی ئاشكرا بوونی زانیاریەكان هەڕەشەی كوشتن لە كادرێكی یەكێتی دەكرێت.
خواكوڕك لە سەرچاوەیەكی نێو یەكێتی چەند زانیاریەكی بەدەست گەیشتووە كە هاوژین عوسمان محمد سالح كاندید و كادری یەكیتی زانیاریەكانی بۆ كەسێكی نزیك لە خۆی باسكردوە كە رۆژێك بەر لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن, بافل تالەبانی و لاهور جەنگی و شاناز ابراهیم بانگی هاوژینیان كردوە داوایان لێ كردوە دەبێت سەرپەرشتی پرۆسەی تەزویركردنی دەنگ بكات بۆ بەرژەوەندی چەند كاندیدێكی یەكێتی كە دەزگای زانیاری دەیەوێت لە هەلبژاردن دەربچن.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی:” تەزویرەكە لە نێو بارەگای لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی بكرێت, كە بۆ 32 كاندید یەكێتی هەریەكە 500 دەنگیان بە رەگەزنامەی ساختە دراوەتە دەست و لە رۆژی هەڵبژاردن لە رێگای كەس و كارەكانیان ئەم دەنگانە بدرێن, كە رەگەزنامەكان لە عمید ماف پەروەر محمد سعید محمد سالح بەرێوەبەری رەگەزنامەی سلێمانی دروست دەكران.
ئەو كادرەی یەكێتی لە نامەكەیدا ناوی بەشێك لەو كاندیدانەی ئاشكرا كردووە كە دەزگای زانیاری ویستویەتی دەبچن كە پێكدێن لە هەریەكە, قوباد تالەبانی، هاوژین عوسمان، بیگەرد تالەبانی، جەمال حەوێز، هێرش حسن محمد ، سەلمە فاتیح، زیاد جەبار، لقمان حەمەد، شەمۆل رشین، شنۆ ئشقی ،بالانبۆ محمد.
هەروەها سەرچاوەكەی خواكوڕك دەشلێت:” ململانێیەكی زۆر لە نێو باڵەكانی یەكێتی هەبوو, كە ئەو كاتەی رەگەزنامەكە دروستكراون بە ناوی بافێل پێیان گوتراوە نابێت هیچ رەگەز نامەیەك بەدەر لەوانەی بۆیان دیاری دەكرێت دروست بكرێن و رێگا نەدرێت, كاندیدانی باڵەكانی دیكە دەربچین.
هەروەها گوتیشی بە هۆی دزەكردنی ئەو زانیاریانە لە لایەن چەند بەر پرسێكی یەكێتی هەڕەشەی كوشتن لە هاوژین عومەر كاندیدی یەكێتی كراوە.
دوای ئەوەی زانیاری دروستكردنی رەگەزنامەكان بە كۆمسیۆن گەیشت, كۆمسیۆن بڕیاریدا كە لە پاڵ رەگەزنامە پێویستە ناسنامەی باری شارستانیش هەلبگرن تا بتوانن دەنگ بدەن.