كۆمەڵ سبەی پرس بە گۆڕان دەكات ئەرێ بەشداری حكومەت بكات یان نا
دوای ئەوەی كۆمسیۆنی باڵای راپرسی و هەڵبژاردنەكانی كوردستان, ئاكامەكانی هەڵبژاردنی ئاشكراكرد, ئێستا پرسی پێكهێنانی حكومەت بوەتە مژاری گەرمی سیاسی و بۆ مەبەستی تاوتوێكردنی پرسی پێكهێنانی حكومەت سبەی شاندێكی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان بە سەرۆكایەتی ئەمیری كۆمەڵ، عەلی باپیر، سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سێمانی بكات.
بەپێی زانیاریەكانی خواكوڕك مەبەستی سەرەكی سەردانەكەی ئەمیری كۆمەلً، تاوتوێكردنی پرسی ئەنجامەكانی پرۆسەی هەڵبژاردن و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستانە.
بزووتنەوەی گۆڕان دوای كەمبوونی ژمارەی كورسییەكانی لە پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند، ئەوان ئەنجامەكانی هەڵبژاردن پەسند ناكەن و بەشداری لە حكومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان ناكەن.
هەرچی كۆمەڵی ئیسلامییە، ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەنجامەكانی هەڵبژاردن رەتدەكەنەوە و تانەیان لەسەر ئەو ئەنجامانە هەیە، بەڵام پێشوەختە بڕیار لە بارەی حكومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان نادەن.