عەلی عەونی: بۆ پێكهێنانی حكومەت شاندی دانوستانی پارتی لەگەڵ سەرجەم لایەنەكان كۆدەبێتەوە
دوای ئەوەی كۆمسیۆن ئەنجامی كۆتاییی ھەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان راگەیاند, پارتی وەك براوەی هەڵبژاردنەكان تاونی زۆرترین كورسی پەرلەمانی بەدەست بهێنێت, كە بە پێی یاسا وەك گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی رادەسپێردرێت بۆ پێكهێنانی حكومەت, ئەندامیێكی سەركردایەتی پارتیش دەڵێت:” شاندێك بۆ سەردانی لایەنە سیاسییەكان پێك دێت.
عەلی عەونی، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گووتوە: “پارتی وەك لیستی براوەی یەكەم شاندێكی دانوستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی كوردستان پێك دێنێت و سەردانی ھەموو لایەنەكان دەكەین، ھێڵی سووریش لەسەر ھیچ كەس و لایەنێك نییە بۆ بەشداریكردن لە حكوومەتی داھاتووی ھەرێمی كوردستان، ھەر لایەنێك بە پێی ڕێژەی كورسییەكانی ئەگەر بییەوێت بەشداری لە كابینەی نوێی حكوومەت دەكات، واتە بە پێی پێگەی ھەرلایەنێك بەشداری لە حكوومەتدا دەبێت، بەڵام وادەی سەردانەكە دیار نییە.”
لەبارەی ئەو لایەنانەی لە ئێستاوە بڕیاری ئۆپۆزسیۆنبوونی خۆیان داوە، ئەندامەكەی ئەنجومەنی سەركردایەتیی پارتی دەڵێت: “ھیچ لایەنێك بەزۆر بەشداریی پێ لە حكوومەتدا ناكرێت و ھەر لایەنێك ئازادە لەوەی بەشدار دەبێت، یان دەبێتە ئۆپۆزسیۆن لە دەرەوەی حكوومەت.”
عەلی عەونی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: “بەداخەوە ئەزموونی ڕابردوو سەلماندی ئۆپۆزسیۆن نەیتوانی ڕۆڵی ڕاستەقینەی خۆی جێبەجێ بكات وەك ئۆپۆزسیۆن، بەڵكو بووە ھۆی دروستكردنی بشێوی و تێكدانی پەیوەندیی كۆمەڵایەتی و سیاسی، ھەتا بووە ھۆی نزمكردنی زمانی سیاسەت لە ھەرێمی كوردستان، بەداخەوە لە ئۆپۆزسیۆنەوە بووە بێڕێزی، ئەگەر ئۆپۆزسیۆنێكی تەندروست لە ھەرێمی كوردستان دروست ببێت، ئەوە وەك پارتی پێمان وایە بۆ حكوومەتیش باشە، تا ببێتە ئاوێنەیەك بۆ حكوومەت، بەڵام وەك پێشتر سووتان و تێكدان و ئاڵۆزی بنێتەوە ئۆپۆزسیۆنبوون ھیچ خزمەتێك بە وڵاتەكەمان ناكات.”