تا ئێستا زانیوتانی سودی ئاوی پیاز زۆر گرنگه بۆ ئهم نهخۆشیانه.
ئاوی پیاز چەندین تایبەتمەندی هەیە كە وادەكات پێویست بێت بەردەوام لەنێو چێشتخانەی ماڵدا هەبێت و سود و گرنگی یهكجار باشی ههیه بۆ تهندروستی مرۆڤ.”
سودهكانی ئاوی پیاز بریتین لهمانهی خوارهوه:-
-ئاوی پیاز هەرس باشتر دەكات بەهۆی بوونی ریشاڵی ئینۆلین كەبەكتریای بەسوودی ریخۆڵە سودی لێ دەبینێت.
-پیاز پێكهاتەی كیمیایی كیریستینی تێدایە كە دژێكی سروشتییە بۆ هەستیاری، ئەمەش لەش بەئاسانی دەیمژێت.
-ئاوی پیاز زۆر بەسوودە بۆ دژی نەخۆشیەكانی پەتاو گرفتی كۆئەندامی هەناسەدان، رێگرە لەدروستبوونی بەڵغەم و كۆبوونەوەی لەرارەوەكانی هەناسەدا.
-پیاز زۆر باشە بۆ پاراستنی ئێسك و بەهێزبوونی، بەسوودە بۆ قژ، چونكە كبریتی تێدایە كە هاندەری گەشەی قژە، پیاز شەكر لەخوێندا دادەبەزێنێت، چونكە كرۆم و دوانۆكبریتیدی برۆبێل ئەلیلی تێدایە.
-پیاز ئەگەر بەشێوەیەكی رێك و پێك بخورێت بەسوودە بۆ دابەزاندنی كۆلیسترۆڵ لەخوێندا بەهۆی بوونی كبریت و كرۆم و ڤیتامین بی، دڵ دەپارێزێت و رێگرە لەگەشەی خانە شێرپەنجەییەكان و مرۆڤ دەپارێزێت لەمەترسی گرێی سورێنچك و گورچیلەو مەمك و پرۆستات و قوڕگ.
-پیاز رێگرە لەو هەوكردنەی لەرێگەی دەمەوە دروست دەبێ بەهۆی تایبەتمەندییەكانی كەدژە بەكتریایە.