نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زی.

بەهۆی سیاسەتەكانی سعودییەوە نرخی نەوت بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو دابەزینیان تۆماركرد.”

سەرچاوە هەواڵییەكان باس لەوەدەكەن، سعودییە بڕیاریداوە ئەگەر پێویست بكات، ئەوا ئەوان هەناردەی نەوتیان بەرز دەكەنەوە بەئەندازێك مەترسی كەمی سووتەمەنی پڕ بكەنەوە.

دابەزینی نرخی نەوت لەكاتێكدایە كە پێویست بوو نرخی نەوت بەرز بوونەوە تۆمار بكات، ئەوەش لەسەروبەندی نزیك بوونەوە لەسەپاندنی گەمارۆكانی سەر ئێران.

ئەمەو لە ئێوارەی دوێنێوە نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەڕێژەی (5%) دابەزینیان تۆماركردووە، بەشێوەیەك نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (76.44) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (66.43) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

Back to top button