ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه‌ به‌یانیان ئه‌م خۆراكانه‌ بخۆن.

ئەو كەسانەی تووشبووی نەخۆشی شەكرەن بەشێوەیەكی گشتی باشترە ئاگاداری هەڵبژاردنی جۆری خواردنەكانیان بن، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە چیتر هیچ خواردنێكی بەتام نەخۆن، بەڵكو گرنگە بزانن چی هەڵدەبژێرن.”

باشترین ئەو خواردنانەی بۆ بەیانیان بەسوودن، بۆ تووشبووانی شەكرە، ئەمانە هەندێكیانن، بەڵام باشتریشە راوێژ بە پزیشكی پسپۆر بكەن لەو بارەیەوە:

1. هێلكە، گۆشت، چونكە بڕێكی زۆر پرۆتینی تێدایە، بۆ ماوەیەكی زۆر گەدەت بە تێری دەمێنێتەوەو زوو برسیت نابیت، بەڵام لەگەڵ سەوزەدا.
2. پەنیرو ماست و شیرو جۆرەكانی، بەڵام دەبێت خاڵی بێت لە چەوری.
3. پاقلەو نۆك، باشترین سەرچاوەی پرۆتینە لەبەیانیاندا، چونكە سروشتییە.
4. كاربۆهیدراتەكان، بەڵام نانی سپی تەندروست نییە، باشترە گرنگی بە خواردنی شۆڤان و نانی بۆر بدەیت، لەگەڵ زەڵاتەی میوەو ڤیتامینەكان.

Back to top button