مەلیک سەلمان پێشوازی لە کوڕی خاشقجی دەکات

لە کۆشکی مەلەکی مەلیک سەلمانی کوڕی عەبدولعەزیزو محمد سەلمانی جێنشینی پێشوازیان لە کوڕو برای ڕۆژنامەنوسی کوژراو جەمال خاشقجی کرد و سەرەخۆشی خۆیان پێیان ڕاگەیاندن بە بۆنەی کوژرانی خاشقجیەوە.

لە بەرامبەردا سەڵاح خاشقجی کوڕی ڕۆژنامەنوسە کوژراوەکە سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی مەلیک سەلمان و محمد سەلمان کرد بۆ ئەو هاوهەڵوێستیە و ستایشی لێکۆڵینەوەو بەداوداچونی کەیسی کوشتنەکەی باوکی کرد لە لایەن هەریەک لە سەمان و محمدی جێنشینی.

جەمال خاشقجی ڕۆژنامەنوس چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە باڵیۆزخانەی سعودیە کوژراو دواتر تەرمەکەی بە پارچە پارچەکراوی دۆزرایەوە و دەرکەوت بەمەبەست و بە بەرنامه لە لایەن سعودیەوە کوژراوە چونکە لە ڕۆژنامە جیهانیەکان بەردەوام بە نەرێنی لەسەر دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی وتاری نوسیوە و زانیاری نهێنی درکاندووە

 

Back to top button