پارتی دیموكراتی كوردستان له ناوخۆدا له گفتوگۆدایه بۆ پێكهێنانی شاندی دانوستاندن

چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە جموجوڵێكی سیاسی بكرێ بە ئامانجی پێكهێنانی كابینەیەكی نوێی حكومەت، پارتی دیموكراتی كوردستان سەرقاڵی ئامادەكردنی شاندێكی دانوستاندنە و بەپێی ریزبەندی، لە یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە دەست بە گفتوگۆكانی دەكات.
سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:” پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەنێوخۆیدا لە گفتوگۆدایە و ئهو پرسه تاووتوێ دهكات”.
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دهڵێت :” سهرهتا پارتی تاووتوێی ئهوه دهكات، لەگەڵ چ لایەنێك هاوپەیمانێتی بكات و بزانێت شێوازی پێکهێنانی حکومەت چۆن دەبێت”.
لهبارهی پێكهێنانی حكومهتی عێراقیشهوه ” سهفین دزهیی ” گوتهبێژی حكومهتی ههرێم گووتی :” كورد پشتیوانی لە حکوومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی دەکات، بەڵام دەبێت کورد لە حکوومەتی داهاتووی عێراق هاوبەشێکی راستەقینە بێت ، بهڵام پێویستە پرسی پێشمەرگە و ماددەی ۱٤۰ی دەستوور لە کابینەی نوێی حکوومەت گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت”.