نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێكی ئه‌نجومه‌نی بازرگانیی ئه‌مه‌ریكا كۆبویه‌وه

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ۲٤ی۱۰ی۲۰۱۸ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ شاندێكی ئه‌نجومه‌نی بازرگانیی ئه‌مه‌ریكا ـ كوردستان كه له نوێنه‌رانی (۳۰) كۆمپانیای بواری جیاجیای بازرگانیی ئه‌مه‌ریكی پێكهاتبوو، سوپاسی سه‌ردانه‌كه‌یان و هاوكارییه مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد، كورته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی بارودۆخ و هۆكاری قه‌یرانانه‌كان و به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌م دواییه‌ی بواری ئابووری له هه‌رێم خسته ڕوو، هه‌روه‌ها به ئومێده‌وه باسی له به‌ره‌وپێشچوونی ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان كرد.
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند:” هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت و سه‌رمایه‌دارانی بیانى یه‌كێك له كاره له‌پێشینه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و حكوومه‌ت داكۆكی له‌و پرۆژه‌یه‌ى چاكسازی ده‌كات كه پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی كوردستانی كردووه”.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندی میوان ده‌ستخۆشییان له هه‌وڵه سه‌ركه‌وتووه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخی سه‌خت و قه‌یراناویی هه‌رێمی كوردستان كرد و قوربانیدانی خه‌ڵك و پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان له شه‌ڕی دژی تیرۆردا به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه دا كه ده‌رفه‌تی له‌بار له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه بۆ په‌ره‌پێدانی ژێرخانی ئابووری و هاتنی سه‌رمایه‌داران، یاساكانى حكوومه‌تی هه‌رێمیش له‌مباره‌یه‌وه هانده‌ر و فاكته‌ری به‌هێزن. نوێنه‌رانی كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكی هه‌ریه‌كه‌یان به‌پێی پسپۆڕییه‌كانیان باسیان له‌و بوارانه كرد كه ده‌توانن له هه‌رێمی كوردستان كاری تێدا بكه‌ن.
تاوتوێكردنی بارودۆخی سیاسی و ئه‌منیی ناوچه‌كه و چه‌ند ته‌وه‌رێكی په‌یوه‌ست به پێكهێنانی هه‌ردوو كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.