د.ڤیان سهبری :بۆ پارتی كارنامەی حكوومەتی عێراق گرینگە نەك پۆست
د. ڤیان سەبری، سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگهیاند: “بۆ پارتی كارنامەی حكوومەتی عێراق گرینگە نەك پۆست، بۆیە ئێستا پارتی لە بەغدا لە هەوڵ و كۆبوونەوەدایە تا هەندێك لە خاڵەكانی كارنامەی حكوومەت گفتوگۆ بكات، چونكە هەندێك لە خاڵەكان رەنگە پێویستیان بە گفتوگۆی زیاتر بێت، ئەوەش پەیوەندی بە ناوی وەزیرەكانەوە هەیە و، پارتی دیموكراتی كوردستانیش ناوی وەزیرەكانی ناردووە بۆ بەغدا و لەو بارەیەوە گرفتمان نییە”.
سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتیشی: “كەمێكی دیكە سەرۆكی كوتلە سیاسییەكانی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوە دەكەن بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كارنامەی حكوومەت”.
د. ڤیان سەبری سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، دەشڵێت: “بڕیارە سەعات ۸ی ئێوارەی ئەمڕۆ كارنامەی كابینەی حكوومەتی عێراق بخرێتە دەنگدانەوە”.