یه‌كێتی به‌ڵێنی ته‌واو كردنی بریاره‌كانی ڕاكان جبوری بۆ ته‌عریبكردنی كه‌ركوك به عه‌ره‌ب و توركمان ئه‌دات
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان لە بەرامبەر وەرگرتنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکووک به‌ڵین و په‌یمان به هه‌ردوو پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب و توركمان ئه‌دات كه پلان و كارنامه‌ی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر ههڵنهوهشێنێتهوهو و هاوكارییان بێت له عه‌ره‌باندنی كه‌ركوك .
به پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك ” له میانی كۆبونه‌وه‌ی نێوان یەکێتیی لەگەڵ هەردوو پێکهاتەی عەرەب و تورکمان لە کەرکووک، لە پێناو ڕازیکردنیان بۆ تەواوکردنی ڕێژەی یاسایی دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک و دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ شارەکە له‌سه‌ر پشكی حزبه‌كه‌یان، هەموو سازشێکیان کردووە و چه‌ندین به‌ڵێن و په‌یمانیان به عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان داوه .
یه‌كێتی له كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ل پێكهاته‌كانی عه‌ره‌ب و توركمان بەڵێنی پێداون كه ئەگەر پۆستی پارێزگاری کەرکووک به یه‌كێتی بدرێت ئەوا ڕێگە لە گەڕانەوەی عەرەبەکان بۆ سەر زەوی کورد ناگیرێت و بڕیارەکانی ڕاکان جبووری پارێزگاری سه‌پێنراو کە لە دوای خیانەتەکەی ١٦ی ئۆکتۆبەری نێو یەکێتییەوە داویەتی، هەڵناوەشێنێتەوە.
شاندی یەکێتی کە له پاڤڵ تاڵەبانی و لاهوور جەنگی و سەرانی دیکەی گرووپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەرپێكهاتبوو، لەگەڵ پێکهاتەی تورکمان، بەڵێنی بە تورکمانەکانی کەرکووک داوە کە پارێزگاری نوێی شارەکە دەسەڵاتی سنووردار دەکرێت و هیچ بڕیارێک بەبێ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک نادات.
هەوڵەکانی یەکێتی و ئەو هەموو سازشکردنەی لە پێناو پۆستی پارێزگاری کەرکووک لە کاتێکدایە کە پێشتر تەواوی کەرکووک و سنوورەکەی لەژێر دەسەڵاتی کوردان‌دا بوو، بەڵام خیانەتکارانی ١٦ی ئۆکتۆبەری نێو یەکێتی، لە ڕێککەوتنێکی ژێر بە ژێردا شارەکەیان ڕادەستی هێزەکانی عێراق کرد و خۆشیان و ئاسایش و بارەگاکانیشیان دواتر چەک کران و تەنیا ڕۆژانە بڕێک نەوتیان وەک پاداشتی خیانەتەکەیان پێ دەدرێ.