ئاوات قاره‌مانی : زۆربەی ئەو کەسانەی واز له‌ گۆڕان ده‌هێنن سیسته‌می ئێستای به‌ڕێوه‌بردنیان قبوڵ نییه‌

بزوتنەوەی گۆڕان لە چەقی بوون بە ناوەندی سیاسیەوە لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەو پەڕی بێ توانای، بەجۆرێک ئێستا ناتوانێت بڕیارەکانی ناخۆی بزوتنەوەکەی یەکلای بکاتەوە نەوەک ببێت بە مەرجەعێک بۆ پرس و ڕاپێکردن.

ئاوات قارەمانی، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرانی گۆڕان ڕایگەیاند: ”پێموایە زۆربەی ئەو کەسانەی ناڕازین یان واز دەهێنن، سیستەمی ئێستای بەڕێوەبردنیان پێ قەبووڵ نییە و ناڕازین، بۆیە ڕەنگە ھۆکارەکە ئەوە بێت“.

ئەندامه‌كه‌ی دەستەی دامەزرێنەرانی گۆڕان گوتی :” بابەتەکە هەمووی لە خودی ڕێکخەری گشتیی گۆڕاندا کۆنەبووەتەوە، چونکە ”ئەو سیستەمەی نەوشیروان مستەفا بۆ بەڕێوەبردنی گۆڕان دایناوە، جگە لە خۆی، کەس ناتوانێت بەڕێوەی ببات، بۆیە هەر دەبێ ئەو سیستەمە بگۆڕدرێت“.

ئاوات قارەمانی، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرانی گۆڕان ده‌شڵێت: ”کاتێک نەوشیروان مستەفا قسەی دەکرد، گوێی لێ دەگیرا و دەیتوانی بڕیار بدات و بڕیارەکانیشی لەسەرەوە بۆ خوارەوە جێبەجێ دەکران، بەڵام ڕەنگە عومەری سەید عەلی و ھەر برادەرێکی دیکە، نەتوانن ئەو بڕیارانە بدەن“.

دۆخی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاڵۆزه‌ به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرا بوو كه‌ كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا مانگانه‌ ٢٥٠هه‌زار دۆلار له‌ باڵی خیانه‌تكاری ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر وه‌رده‌گرن ،هەروەها تاپۆرکردنی سەرجەم موڵک و ماڵەکانی گۆڕان بەسەر کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا، جگە لە پەیوەندییە تایبەتەکەی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا لەگەڵ بنەماڵەی تاڵەبانی، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە داراییەکانیان لە سلێمانی، کێشەی لەنێو بزووتنەوەی گۆڕاندا درووست کردووە و بەشێک لە بەرپرسانی بزووتنەوەکە بە ئاشکرا نیگەرانی خۆیان ده‌رده‌بڕن .

Back to top button