بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌وڵه‌كانیان یه‌كده‌خه‌ن

ئەمڕۆ چوار شه‌ممه‌ ۲٤ی۱۰ی ۲۰۱۸ بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی كەسی یەكەمی ھەردوولا كۆبوونەوە، دوای تەواوبوونی كۆبوونەوەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا شۆرش حاجی، گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: ” لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی تانە لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەدەین و لەسەر ئەنجامدانی کاری هاوبەشی نێوان هەردوولاش بەردەوامدەبین”.

گوتەبێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت: “تائێستا هەردوولا بڕیارمان نەداوە، کە بەشداری لە حکوومەت دەکەن یاخود نا، بەڵام پێكەوە یان بە راوێژ لەگەڵ یەكتر ھەنگاودەنێین”.

لای خۆیه‌وه‌ رێبوار حەمەد، گوتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان له‌باره‌ی بەشداریکردنیان لە حکوومەتی داهاتووی عێراق گوتی: “پشکی کورد لە بەغدا دەبێت پشکی هەموولایەنەکان بێت و دەبێت لەپێناو بەرژەوەندی گشتی بێت”.

گوتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان گوتیشی :” دوای راگەیاندنی کابینەی نوێی حکوومەت هەڵوێستی فەرمیان لەوبارەیەوە دەبێت”.

Back to top button