مه‌سروور بارزانی پێشوازی له باڵیۆزی رۆمانیا له عێراق ده‌كات
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه ۲٤ی۱۰ی۲۰۱۸ مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له (یاكوب پرادا) باڵیۆزی رۆمانیا له عێراق كرد.
له‌و دیداره‌دا، هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی نێوان هه‌رێمی كوردستان و رۆمانیا تاوتوێكرا.
په‌یوه‌ند به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه وه‌كو كورد پشتیوانی له عادل عه‌بدولمه‌هدی راسپێردراو به پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند، ده‌بێت كورد له بڕیاره سیاسی و چاره‌نووسسازه‌كاندا هاوبه‌شێكی راسته‌قینه بێت.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا باس له دوا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و په‌یوه‌ندی نێوان هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان كرا، له‌وباره‌وه راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دا و راشیگه‌یاند، كار بۆ حكوومه‌تێكی به‌هێز ده‌كه‌ن. هه‌ر له‌و باره‌وه باڵیۆزی رۆمانیا له عێراق رایگه‌یاند، ئه‌وان كوردستانێكی به‌هێز و یه‌كگرتوو وه‌ك به‌شێك له چوارچێوه‌ی ستراتیژی سه‌قمگیری له‌عێراقدا ده‌بینن.
له لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه باڵیۆزی رۆمانیا له عێراق په‌یوه‌ندی نێوان وڵاته‌كه‌یی و هه‌رێمی كوردستانی به‌زۆر باش وه‌سفكرد و باسی له‌وه كرد، كه ئه‌وان په‌ره به‌و په‌یوه‌ندیانه به‌تایبه‌تی له‌ڕووی ئابوورییه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن.