مەسرور بارزانی هۆشداری دەدات

خواكوڕك
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند هۆشداری دەدات لەوەی نابێ هیچ گرووپێكی چه‌كداری ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كانی عێراق به‌شداری له‌ ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ و قۆناخه‌كانی دواتردا بكات.

مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی كوردستان ئەمرۆ ئەمرۆ چوار شەممە 26ی 10ی 2016 لە میانی پێشوازی كردنی، جۆزێف پێنینگتۆن، یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و به‌رپرسی مه‌له‌فی عێراق رایگه‌یاند، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌ زۆربه‌ی ئه‌و ئامانجانه‌ی جێبه‌جێكرد، كه‌ له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتندا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق دیاریكرابوو.

له‌ باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ و به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگای نه‌ینه‌وا، له‌ قۆناخی دوای داعش، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌، نابێت هیچ گرووپێكی چه‌كداری ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كانی عێراق، به‌شداری له‌ ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ و قۆناخه‌كانی دواتردا بكات.

مەسرور بارزانی
مەسرور بارزانی
14731345_10154590706127789_1245462006287684980_n
دیداری مەسرور بارزانی
Back to top button