خوشكه‌زاكه‌ی عه‌لی عه‌لاق پۆستی پارێزگای بابل به‌ ۳ملیۆن دۆلار ده‌كرێت

دوای ئه‌وه‌ی كه‌رار سه‌باح عیبادی، سه‌ركرده‌ی حزبی ده‌عوه‌و خوشكه‌زای عه‌لی عه‌لاق، وه‌ك پارێزگاری نوێی بابل هه‌ڵبژێردراوه‌.

وێبسایتی به‌غداد نیوزئاشكرا كردو ده‌ڵێت:” پۆستی پارێزگار فرۆشراوه‌ و نرخه‌كه‌شی گه‌یشتووه‌ته‌ “سێ ملیۆن دۆلار” و پێشتریش كه‌رار سه‌باح عیبادی له‌ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق بووه‌، به‌ڵام به‌هۆی سه‌رپێچی كارگێڕی و دارایییه‌وه‌ “ده‌ركراوه‌”.

وێبسایتی به‌غداد ده‌شڵێت :” كه‌رار سه‌باح عیبادی به‌ هاوكاری عه‌لی عه‌لاقی خاڵی، له‌ ۳۱ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای بابل، ده‌نگی ۱۸ ئه‌ندامیان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كڕیووه‌”.

وێبسایته‌كه‌ نوسیویه‌تی ” بۆ هه‌ر یه‌كێكیش له‌و ۱۸ ئه‌ندامه‌، بڕی ۲۰۰ هه‌زار دۆلار ته‌رخان كراوه‌، كه‌ كۆی گشتی ده‌كاته‌ سێ ملیۆن و ٦۰۰ هه‌زار دۆلار.

Back to top button