به‌هۆی خیانه‌تی یه‌كێتی له ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر سه‌دان دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی له كه‌ركوك له كورد وه‌رگیراوه‌ته‌وه
بڕیارێكی راكان سه‌عید جبوری ، پارێزگاری سه‌پێنراو له كه‌ركوك له دوای خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبهركه له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردودا ئاراسته‌ی ئیداره‌ی داقوق كراوه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و خێزانه عه‌ره‌بانه‌ی له ۲۰۰٤وه له نۆ گوندی ناوچه راگواستراون، به ئامانجی نیشته‌جێبون و وه‌رگرتنه‌وه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانیان، له‌كاتێكدا زه‌وییه‌كان مۆڵكی كوردن كێشه دروست ده‌كات .
سه‌دان دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی له سنوری پارێزگای كه‌ركوك، له دوای خیانه‌تی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ری یه‌كێتی له كورد وه‌رگیراوه‌ته‌وه و دراوه‌ته به‌و هاوڵاتییه عه‌ره‌بانه‌ی له ناوچه‌كانی دیكه‌وه ره‌وانه‌ی شاره‌كه كراون.
لای خۆیه‌وه نه‌جات موكه‌ره‌م، نوێنه‌ری جوتیارانی كورد له داقوق گووتی: “به‌هیچ شێوه‌یه‌ك زه‌وی باوباپیرانمان چۆڵناكه‌ین، چونكه ئێمه خاوه‌ن مافین و خاوه‌نی ره‌سه‌نی ئه‌م زه‌وییانه‌ین”.
نوێنه‌ری جوتیارانی كورد له داقوق گوتیشی :” “بریاره‌كه‌ی ڕاكان جبوری یاسایی نیه و سیاسیه، ئامانج لێی دوباره ته‌عریبكردنه‌وه‌ی ئه‌م سنوره‌كه كه به‌شێكه له ماده‌ی ۱٤۰ی ده‌ستور”.
قەزای داقوق بەدووری ٤٤كم دەكەوێتە باشووری ناوەندی كەركوك، له دوای خیانه‌تی ۱٦ی ئۆكتۆبه‌ری رابردودا كه گروپێكی ناو یه‌كێتی به ڕێكه‌وتن ناوچه جێناكۆكه‌كانیان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئێرانیه‌كان كرد.
بەپێی ماددەی ۱٤۰ی دەستوری عیراق، تەواوی پارێزگای كەركوك وەكو “ناوچەی جێناكۆك” هەژماركراوە بەهۆی ئەو گۆڕانكارییانەی رژێمی پێشوو بەسەر ناوچەكەیدا هێناوە، بۆیە هەر گۆڕانكاری و بڕیارێك كە تایبەت بێت بەزەوی كشتوكاڵی پەیوەستە بەقۆناغی یه‌كه‌می ئه‌و ماده‌یه كه ئاساییكردنەوەیه.