دوزخورماتوو موچه دزراوه‌كه‌ی مامۆستایان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه
۹ـى ئۆكتۆبه‌رله ناوچه‌یه‌كی نێوان هه‌ردوو قه‌زای دوزخورماتوو له‌گه‌ڵ ناحیه‌ی نه‌وجول، چه‌ند چه‌كدارێك ههڵيانكوتایه سه‌ر ژماره‌یه‌ك مامۆستای كورد، ئه‌وه‌ش دوای وه‌رگرتنی موچه‌ی مانگانه‌ی خوێندنی كوردی و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا له كه‌لار، تا ئێستا پاره‌كه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له دزینی پاره‌ی موچه‌ی مامۆستایان ،تائێستا مامۆستایان هیچ قه‌ره‌بویه‌ك و موچه‌یان پێنه‌دراوه‌ته‌وه .
تاریق ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی كوردی دوزخورماتوو گووتی: “ھیچ مامۆستایەک دەستگیرنەکراوە لەسەر ئەو دۆسیەیە، ته‌نیا ئیفادەیان لێوەرگیراوە و ھەمان ڕۆژ گەڕاونەتەوە بۆ دەوامی خۆیان”.
فه‌ره‌یدون قادر، سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی له خوێندنی كوردی دوزخورماتوو ده‌ڵیت: “تەنیا بەڵێنمان پێده‌ده‌ن و مامۆستایان تائێستا بەناچاری بەبێ موچە دەوامی خۆیان دەکەن، چونكه ھەر لە یەک دوو ڕۆژی سەرەتادا دەیانوت قەرەبوی دەکەینەوە و تاوانباران دەستگیر دەکەین ئیتر ھەوڵیاننەداوە و تاوانبارانیش دەستگیرنەکراون”.
سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی له دوزخورماتوو ده‌شڵێت:“ئەوانەی دزییەکەیان کردوە ناسراون، ئاسایش دەیانناسێت و دەستگیریش ناکرێن”.
لە دوای خیانه‌تی ۱٦ی ئۆكتۆبەری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، هه‌زاران خێزانی كورد له دوزخورماتوو له نێویاندا مامۆستایان ئاواره‌بون به‌هۆی ڕاده‌ستكردنی قهزاكهودروستكردنی بارگرژی و توندوتیژی هێزه‌كانی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی ، ههرئهوكاتیش به‌شێكی زۆریان ئاواره‌یی هەرێمی كوردستان بوون و نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ژێر حوكمی سه‌ربازی قه‌زاكه .