خواكوڕك ناوی وەزیرەكانی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی ئاشكرادەكات

 

لەگەڵ ئەوەی بڕیارە كەمێكی تر دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لە بارەی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق كۆببێتەوە سەرچاوەیەكی نزیك لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، ناوی ئەندامانی كابینە حكوومییەكەی عادل عەبدولمەهدی، ئاشكرا كرد.

بەپێی زانیارییەكانی ئەو سەرچاوەیە، ناوەكان بەسەر ئەندامانی پەرلەمانی عێراقدا دابەش كراوە بۆ ئەوەی كەمێكی تر لە دانیشتنێكدا، دەنگدانی لەسەر بكرێت.

وەك ئەو سەرچاوەیە ئاشكرای كردووە، ناوی ئەندامانی كابینەكە، بەم شێوەیەیە:

وەزارەتی ناوخۆ: فالح فەیاز
وەزارەتی بەرگری: فەیسەڵ شەممەری
وەرزش و لاوان: محەممەد عانی
دەرەوە: محەممەد عەلی حەكیم
تەندروستی: عەلا عەلوان
كارەبا: لوئەی خەتیب
نەوت: سامر غەزبان
گواستنەوە: عەبدوڵڵا لعێبی
كۆچ:……..
ڕۆشنبیری: حەسەن لەسەر عەسائیب ئەهلولحەق حسن (عصائب)

نیشتەجێكردن: پەنكین ڕێكانی
داد: ئافرەتێكی مەسیحی
بازرگانی: لوئەی قەیسی
خوێندنی باڵا: قوسەی سوهێل
پیشەسازی: ساڵح جبووری
كشتوكاڵ: ساڵح حەسەنی
كاروكاروباری كۆمەڵایەتی: باسم ڕوبەیعی

Back to top button