سەركردەیەكی یەكێتی: دەڵێن واژۆی تۆ لە رێككەوتنی 16ـی ئۆكتۆبەر هەبووە, ئەگەر هەبێت ساختەكراوە من ئاگاداری هیچ شتێك نەبوومە
دوای تێپەڕینی ساڵێك بەسەر خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەر كە گرووپیێكی یەكێتی ئەنجامی دا دواجار بووە هۆی داگیركردنی كەركووك لە لایەن حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران, ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی لە ساڵوەگەڕی خیانەتەكە دەڵێت ئەگەر ئەم رووداوە لە دیدی یەكێتی پاراستنی كەركووك بێت ئەوا لای خەلكی و حزبەكانی دیكە خیانەت بوو:
حەمەی حەمەسەعید ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، رایگەیاندووە:” حەز ناكەم زۆر پرسیارم لەسەر ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر لێ بكەی، ئەم ڕووداوە بوو بەشێك لە مێژوو، لە دیدی یەكێتی ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر پاراستنی كەركووكە و لە دیدی حزبەكان و خەڵكی تریش خیانەتە, بەش بە حاڵی خۆم ئاگاداری رووداوەكە و رێككەوتن نەبووم چەند كەسێك ئەنجامیان داوە.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی دەشڵێت:” من وەك خۆم قسە دەكەم وەك كەسی تر نا، ئەو كاتەی ڕووداوەكەی 16ی ئۆكتۆبەر ڕووی دا، ئینجا زانیم، بەر لە ئەنجامدانی ڕووداوەكەیش هاوڕێیەكم تەلەفۆنی بۆ كردم و گوتی پێوستمان بە واژووی تۆ هەیە بۆ كارێك، بەڵام من ئاگاداری هیچ نەبووم و ناوەڕۆكی بابەتەكەیشی پێ نەگوتم، بۆیە واژووی خۆم نەنارد، راستییەكەی من زۆر ڕقم لە واژووی بە كۆمەڵە، بۆیە هەرگیز لەگەڵیدا نیم، بۆیە من واژووم لەسەر ئەنجامدانی ڕووداوی 16ی ئۆكتۆبەر نەكردووە.
ئەو سەركردەیەیی یەكێتیش دەلێت:” ئەگەر لە نوسراوەكەی بافێل واژووی منی تێدا بووبێ ئەوە من ڕەتی دەكەمەوە و من واژووم نەكردووە, واژۆی من ساختەیە.
ئەو بەرپرسە دەشڵێت: پرسیارم لەسەر رووداوەكە نەكرد و كەس زانیاریی لەسەر ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر نەبوو، وەك خەڵكی ئاسایی تر لە شاشەی تەلەڤزیۆنەوە سەیرم دەكرد، تەنانەت ئاگاداری هیچ ڕێككەوتنێكی ژێر بەژێر نیم لەگەڵ كێ كراوە، بەڵام پێش ڕووداوەكە بڕیار بوو سەركردایەتیی یەكێتی لەسەر هەڕەشەكانی بەغدا كۆ ببێتەوە، ئیتر ڕەنگە پەلە كرابێت و كۆبوونەوەكە نەكرا.
هەروەها دەشلێت:” ڕەنگە بۆ هەندێك خەڵك 16ی ئۆكتۆبەر دەسكەوت بووبێ، بەڵام بێگومان لای من ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر ئەحساسی بوو نیگەران بووم.