بەڤیدیۆ: بەهۆی مەترسی بۆمبێك باڵەخانەی سی ئێن ئێن چۆلكرا مەترسی بوونی بۆمب لە كۆشكی سپی دەكرێت
دوای ئەوەی گومان لە چەند بەریدێك دەكرێت كە بۆ هەریەكە لە هیلاری كلنتۆن و باراك ئۆباماو كۆشكی سپی نێردراوە, ئاژانسی هەواڵدەری ئەسۆشێیتدپرێس، بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ لە سندوقی پۆستەی بیل كلینتۆن و هاوسەرەكەی هیلاری كلینتۆن بۆمبێك دۆزراوەتەوە.
هاوكات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە ئاژانسی هەواڵدەری رۆیتەرز لە سەرچاوەیەكی راژەی نهێنی ئەمەریكاوە بڵاویكردەوە، رێگری لە تەنێكی نامۆ كراوە كە رەوانەی ماڵی سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا باراك ئۆباما كراوە.
رۆیتەرز باسی لەوەشكردووە، هێزە ئەمنییەكان رێگریان لە تەنێكی دیكەی نامۆ كردووە، كە ئاراستەی كۆشكی سپی كراوە.
هەر لەو میانەیەدا، هێزە ئەمنییەكان، سەنتەری تایم وارنەریان لە نیویۆرك چۆڵكرد، كە تۆڕی هەواڵیی سی ئێن ئێنی ئەمەریكی و ژمارەیەك دەزگای میدیایی دیكەی تێدایە.