سكای نیوز: ئێران داوای لە عادل عەبدولمەهدی كردووە وەزارەتی دارای و دەرەوە بە دوو كەسایەتی نزك لە ئێران بدات

 

لەسەروبەندی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق, ئێران داوا لە عادل عەبدولمەهدی دەكات هەریەكە لە وەزارەتی دارایی و وەزارەتی دەرەوە بە دوو كەسایەتی نزیك لە ئێران بدات, بەمەستی هاوكاری عێراق بۆ تێپەڕاندنی قەرانی دارایی ئێران.

ماڵپەڕی تەلەفزیۆنی سكای نیوز بڵاوی كردۆتەوە كە ئێران لەهەوڵێكدا بۆ خۆدەربازكردن لەو سزا ئابوریانەی كە ئەمریكا بەنیازە لە مانگی داهاتوو بەسەر هەردوو كەرتی نەوت و بانكی ئەو وڵاتەدا بیسەپێنێت، ئێران پلانی بۆ قۆرخكردنی دوو وەزارەتی گرنگ لە عێراق دارشتوە كە بریتین لە وەزارەتی دەرەوە و دارایی عیراق.
بەگوێرەی سەرچاوەكان ، ئێران فشاری خستوەتە سەر عیراق تا ئەو دوو وەزارەتە بدرێتە كەسانی نزیك لە ئێران.
وەزیری دەرەوەی عیراق رۆڵی گرنك دەگێڕێت كاتێك گەردەلولی سزا ئابوریەكانی سەر تاران هەڵدەكات، چونكە هەڵوێستی وەزارەتی دەرەوەی عیراق زۆر گرنگ دەبێت لە كەمكردنەوەی فشارە دیبلۆماتیەكانی سەر ئێران و پشتیوانیكردن لەو وڵاتە لە كۆبونەوە نێودەوڵەتییەكان بەتایبەتیش لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش..
وەزارەتی داراییش بەلای حكومەتی ئێرانیەوە زۆر گرنگە، چونكە ئەو وەزارەتە دەبێتە دەروازەیەك بۆ تاران چونكە سزاكانی ئەمریكا سیستمی بانكی ئەو وڵاتە ئیفلیج دەكات بەتایبەتی پاش ئەوەی هەناردەی نەوتی ئێران سفردەبێت، دانانی كەسێكی سەر بەئێران لەو وەزارەتەی عیراق رێگە خۆشكەر دەبێت بۆ مامەڵەی بانكی لە عیراقدا.
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عیراق و موقتەدا سەدر سەرۆكی فراكسیۆنی سائیرون بەرەنگاری ئەو هەوڵەی ئێران دەبنەوە .
پێش بینی دەكرێت وەزارەتی دەرەوە یان وەزارەتی دارایی عیراق بدرێتە پارتی دیموكراتی كوردستان كە مەسعود بارزانی سەرۆكایەتی دەكات كە لەم قۆناغەدا پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ تاراندا نیە
بەگوێری سایتی سكای نیوز تا ئێستا هیچ كاندێك دەستنیشانكراوە بۆ وەرگرتنی ئەو دوو پۆستە سیادیە لە حكومەتی داهاتووی عیراقدا.
رۆژی دووی ئەم مانگە عادل عەبدولمەهدی راسپێردرا بۆ پێكهێنانی حكومەت و پێویستە لەماوەی یەك مانگدا ئەو حكومەتە پێكبهێنێت و پێشكەش بە پەرلەمانی عیراقی بكات بەمەبەستی پەسەند كردنی ،هەر كاتێكیش عەبدولمەهدی شكستی خوارد لە پێكهێنانی حكومەت لەو ماوەیەدا كەسێكی رادەسپێردرێت بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عیراق

سەرچاوە/ سكای نیوز

Back to top button