متمانە دان بە وەزیرەكانی كابینەی نوێی عادل عەبدولمەهدی بەشێوەی ئاشكرا دەبێت

دوای ئەوە چەند پەرلەمانتارێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند كە پێویستە متمانە دان بە وەزیرەكانی نێو كابینەی عادل عەبدولمەهدی بە شێوەی دەنگدانی نهێنی بێت, بەڵام سەرچاوەیەكی پەرلەمانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە دانیشتنی ئەمڕۆ پەرلەمان كە بۆ متمانە پێدان بە كابینە وەزارییەكەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بەڕێوە دەچێت، لەڕێگەی دەنگدانی ئاشكراوە پۆستە وەزارییەكان یەكلایی دەكرێتەوە.

ئەمەش دوای ئەوە هاتووە، پێشتر فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و كوتلەی سائیرون و چەند كوتلەیەكی دیكە داوایانكردبوو، كابینەكەی عەبدولمەهدی لەڕێگەی دەنگدانی ئاشكراوە یەكلایی بكرێتەوە.

بە مەبەستی پەسندكردنی بەرنامەی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق و متمانەدان بە حكومەتی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت، عادل عەبدولمەهدی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەستیپێكرد.

Back to top button