موقتەدا سەدر لە پەیامێكی بەپەلەدا داوا لە پەرلەمانتاری سەر بە لیستەكەیاندەكات دەست بەجێ پەرلەمان جێ بهێلن و دەنگ بە كابینەی عادل عەبدولمەهدی نەدەن
دوای ئەوەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو بۆ دەنگدان بە كابینەی عدل عەبدولمەهدی, موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر و هاوكات سەركردەی هاوپەیمانی سائیرون، داوای لە پەرلەمانتارانی كوتلەكەی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد، دەستبەجێ هۆڵی پەرلەمان جێ بهێڵن و بەشداری دەنگدان لەسەر كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیری راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق نەكەن.
لەمبارەیەوە میدیا عێراقییەكان لە سەرچاوەیەكی سیاسی گواستیانەوە، “موقتەدا سەدر پەیامێكی بەپەلەی ئاراستەی پەرلەمانتارانی سەر بە كوتلەكەی خۆی “سائیرون” كردووە، بۆئەوەی هۆڵی پەرلەمان جێبهێڵن و كۆتایی بە دانیشتنەكە بهێنن، بەبێ ئەوەی دەنگ لەسەر كابینەكەی عەبدولمەهدی بدەن”.
ئەمەش لەكاتێكدا بەر لە ماوەیەكی كەم، سەرجەم پەرلەمانتارانی هاوپەیمانی ئیسلاح دانیشتنی پەرلەمانیان جێهێشت.
كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر پێدانی متمانە بە كابینە وەزارییەكەی عادل عەبدولمەهدی بەردەوامە.