14 وه‌زیر متمانه‌یان پێبه‌خشرا له‌ حكومه‌تی نوێی عێراق.

پاش ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ په‌رله‌مانی عێراق كۆبوه‌وه‌ بۆ متمانه‌ دان به‌ حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عبدوالمهدی، له‌ ئه‌نجامدا تواندرا و له‌ دانیشتنه‌كه‌ 14 وه‌زیر سوێندی یاسایی بخوات و متمانه‌ به‌خشرا به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق.”

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ گه‌یشتوون وه‌زیره‌ په‌سه‌ندكراوه‌كان بریتین له‌:

وەزیرەکان بەمشێوەیەن:
1. فوئاد حوسێن بە وەزیری دارایی و جێگری سەرۆک وەزیران ھەڵبژێردرا
2. بەنگین رێکانی بە وەزیری ئاوەدانکردنەوە ھەڵبژێردرا
3. سامر غەزبان بە وەزیری نەوت ھەڵبژێردرا
4. عەبدوڵڵا لعێبی بە وەزیری گواستنەوە ھەڵبژێردرا
5. باسم روبێعی بە وەزیری کار ھەڵبژێردرا
6. فوئاد خەتیب بە وەزیری کارەبا ھەڵبژێردرا
7. ساڵح حوسنی بە وەزیری کوشتوکاڵ ھەڵبژێردرا
8. عەلا عەلوانی بە وەزیری تەندروستی ھەڵبژێردرا
9. ئەحمەد عوبێدی بە وەزیری وەرزش و لاوان ھەڵبژێردرا
10. عەبدوڵڵا جبووری بە وەزیری پیشەسازی ھەڵبژێردرا
11. محەمەد عەلی حەکیم بە وەزیری دەرەوە ھەڵبژێردرا
12. د. نەعیم رووبەیعی بە وەزیری گەیاندن ھەڵبژێردرا
13. جەمال عادلی بە وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان ھەڵبژێردرا
14. محەممەد ھاشم بە وەزیری بازڕگانی ھەڵبژێردرا
ھاوکات کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ رۆژی 6/11/2018 دواخرا

Back to top button