نێچرڤان بارزانی چیرۆكی بڕینی مووچە و بووجەی كوردستان دەگێرێتەوە

خواكوڕك
لەمیانی بەرێوە چونی دیبەیتێكی لە دیداری میری نێچیرڤان بارزانی دەلێت رۆژێكی گەش چاوەروانی كوردستان دەكات و دەلێت ئێمە سەر باری ئەو هەموو شوكانەی تووشی هاتووین هیوامان بەردەوام بەهێزە لە چارەسەر كردنی كۆی كێشەكانی ئابوری و قەیرانەكانی سیاسی لەكوردستاندا.

نێچیرڤان بارزانی هەر لە دیدارەكەی دا دەلێت، من لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراقی ئەو كاتە كۆبوونەوەم هەبوو لە كۆبوونەوەكەدا مالیكی هیچی لەبارەی بڕینی مووچە بەمەن نەگوت، من ئەو كاتە ئاگاداری بڕینی مووچە و بووجە نەبووم لەبەغداش بووم كۆبونەوەشم لەگەڵ مالیكی كردبوو، بەڵام لەكۆبوونەوەكە، مالیكی هیچی بەمن نەگووت كاتێك كۆبونەوەمان هەبوو لەگەڵ وەزارەتی دارای عێراق شاندی وەزارەتی دارای عێراق بەمنیان گوت ئێمە بووجە و مووچەی كوردستانمان بڕی دەلێت لەو كاتە من بە وەزیری دارایم گوت بەچ حەقێك ئەوەتان كرد، لەوەڵامدا دەلێت بەم شێوەیە وەڵامی منیان دایەوە بە فەرمانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی هێزە چەكدارەكانی عێراق، دەلێت لەو كاتە تێگەیشتم ئەوان لە هەرەشەی هەڵگیرسانی شەردان.

هەورەها نێچیرڤان بارزانی دەلێت، شۆكی شەڕی داعش و شۆكی بڕینی مووچە و بووجە، شۆكی هاتنی ئاوارەكان، شۆكی گەورە هاتنە خوارەوەی نرخی نەوت، ئەمانە هەموو كۆمەڵێك شۆك بوو، كە رووبەروومان بووەیەوە و قەیرانی داری بەرۆكی گرتیین.

Back to top button