موژده‌یه‌ك له‌ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ی مامۆستایان.

وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان،لەبارەی مووچەی مامۆستایان رایگه‌یاند.” باری دارایی باش بووه‌ و مووچه‌ له‌ كاتی خۆی دابه‌شده‌كرێت.”

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ (پشتیوان سادق)ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥/١٠/٢٠١٨، قوتابخانەیەکی لە شاری ھەڵەبجە کردەوە و پرێس کۆنفرانسێکی ساز کرد.

قوتابخانەکە لەلایەن کۆمپانیای (یوبی ھۆڵدینگ) وەک کارێکی خێرخوازی دروست کرابوو و پێشکەشی وەزارەتی پەروەردە کراوە و پشتیوان سادقیش رایگەیاند، بەو قوتابخانەیەوە، تا ئێستا ئەو کۆمپانیایە نۆ بینای قوتابخانەی دروست کردووە و پێشکەشی پەروەردەی کردووە.
وەزیری پەروەردە لەبارەی مووچەی مامۆستایانەوە، رایگەیاند.” كه‌ ئێستا باری دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان باش بووە و ئەمەش کاریگەریی لەسەر مووچەی مامۆستایان دەبێ و لەکاتی خۆیدا دابەش دەکرێت.

سادق لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی پشووی رۆژانی شەممەی قوتابخانەکان، رایگەیاندووە، ئەو رۆژە پێشتر لەسەر داوای یەکێتیی مامۆستایان و بۆ ماوەی ساڵێک کرایە پشوو، چونکە مووچە بە باشی دابەش نەدەکرا، بەڵام ئێستا مووچە بە باشی دابەش دەکرێت.”

هه‌ر له‌ مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا وەزیری پەروەردە داوای لە ھەموو خێرخوازان کرد، کە بە دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی بینای قوتابخانەکان، ھاوکاریی کەرتی پەروەردە لە ھەرێمی کوردستان بکەن و رایگەیاند، ھەرچەندە حکوومەت بەردەوامە لە دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی بینای قوتابخانەکان، بەڵام پەروەردە پێویستیی زیاتری بە قوتابخانە ھەیە.

Back to top button