پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شداری كۆنفرانسی پارتە سیاسییەكانی ئاسیا لە مۆسكۆ ده‌كات

كۆنفرانسی پارتە سیاسییەكانی ئاسیا لە مۆسكۆی پایتەختی رووسیا دوو رۆژ دەخایەنێت و بە ئامادەبوونی سەرکردە و نوێنەری ۳٦۰ پارتی باڵا دەستی کیشوەری ئاسیا، کە فەرمانڕەوایی دوولەسەر سێی دانیشتووانی جیھان دەکەن، لە مۆسكۆی پایتەختی رووسیا بەڕێوەدەچێت.

ھۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: “وەكو پارتی ماوەیەكی زۆرە ئەندامین لە رێكخراوی نێوەدەوڵەتی پارتە سیاسییەكانی ئاسیا، پەیوەندییەكانمان لەو ئاستەدان كە بۆ بەرژەوەندی ھەرێمی كوردستان بەكاری بھێنین، چەندین پارتی فەرمانڕەوا و كاریگەر ئەندامن لەو رێكخراوە و ھەوڵدەدەین پەرە بە پەیوەندییەكانمان بدەین”.

بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی گوتیشی: “لەو كۆنفرانسەدا سەرۆكێكی نوێ بۆ رێكخراوەكە ھەڵدەبژێردرێت و بڕیارە سەرۆكی پارتی رووسیای یەكگرتوو ببێتە سەرۆكی رێكخراوەكە و داوامان لێكراوە وەك شاندی پارتی بە فەرمی وتارێك پێشكەش بكەین، لە وتارەكەمان زیاتر جەخت لە بەھێزكردنی پەیوەندییەكان و بەرەوپێشوەچوونی ھەرێمی كوردستان دەكەینەوە، ھەروەھا باس لە رۆڵی پارتی لە حكوومەتی داھاتووی ھەرێمی كوردستان دەكەین، ھەر لەو وتارەدا باس لە ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان و كاردانەوەكانی دەكەین”.

Back to top button