دوای مشتومڕێكی زۆر متمانه به‌خشرایه كابینه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی
دواى مشتومڕێكى زۆر، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، كارنامه‌ى حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى په‌سند كرد و متمانه‌ى پێ به‌خشى.
له كۆى ۲۲ وه‌زيرى كابينه‌ى حكومه‌ت، ته‌نيا ۱٤ وه‌زير متمانه‌يان پێدرا و سوێندى ياساييان خوارد.
پرۆسه‌ى ده‌نگدان به كانديده‌كانى هه‌ريه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانى، به‌رگرى، ناوخۆ، رۆشنبيرى، په‌روه‌رده، داد، پلاندانان، خوێندنى باڵا و كۆچ به هۆى درووستبوونى ناكۆكييهوه دواخرا.
لای خۆیه‌وه برێت مه‌كگۆرك، نێردراوی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له تویته‌ره‌وه دوو تویتی له‌وباره‌یه‌وه كرد و نووسی: “پیرۆزبایی له عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی متمانه‌پێدان و سوێندخواردنی له په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ ۱٤ وه‌زیری حكوومه‌ته‌كه‌یدا”.
مه‌كگۆرك ٤ له وه‌زیره نوێیه‌كان به تایبه‌ت و جیاواز بۆ هاوكاریكردنی عێراق ناوده‌بات، وه‌ك سامر غه‌زبان وه‌زیری نه‌وت، لوئه‌ی خه‌تیب، وه‌زیری كاره‌با، فوئاد حسێن وه‌زیری دارایی و محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم وه‌زیری ده‌ره‌وه، تا هاوكاری چاره‌سه‌ربوون و چاكبوونه‌وه‌ی خێرای عێراق بكه‌ن”.