ئه‌ندامێكی جڤاتی گۆڕان :یه‌كێتی به‌ ٢١ كورسی ته‌زویره‌وه‌ جه‌نگی ده‌رونیمان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی ١٠ی ٢٠١٨، نزار مەحموود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕایگەیاند: “یەکێتی ھەمیشە کاری لەسەر ئەوە کردووە، قەناعەت بە خەڵکی گۆڕان بکات، بگەڕێنەوە ناو ڕیزەکانی یەکێتی، ھەرچەندە ھەموو حزبێک مافی خۆیەتی ئەو کارە بکات، بەڵام تاچەند دەتوانێ خەڵکی حزبەکانی دیکە بەلای خۆیدا ڕاکێشێت؟ ئەوە گرنگە“.

ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان گوتیشی :”یەکێتی شەڕی دەروونیمان لەگەڵ دەکات، چونکە وادەزانن ئێمە کە ئەو ١٢ کورسییەمان ھێناوە و ئەوان بە ساختەکاری ٢١ کورسییان ھێناوە، ئیتر یەکێتی وادەزانێت بزووتنەوەی گۆڕان، لەڕووی نەفسییەوە ڕووخاوە یان نائومێد بووە، بەڵام خەڵکی گۆڕان ھیچ کات نائومێد نابێ و ئەگەر ئێمە کورسییەکێش بێنین، لەکاری خۆمان بەردەوام دەبین“.

سه‌ره‌تای دروست بوونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك حیزبێكی جه‌وه‌ماوه‌ری خۆی ناساند، له‌ دوای كابینه‌ی حه‌وته‌مه‌وه‌ بڕیاریاریان دا بێنه‌ حكومه‌ته‌وه‌ و به‌شداری حكومه‌ت بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی داویانه‌ به‌ خه‌ڵكی جێبه‌جێ بكه‌ن ، بۆیه‌ له‌ كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا به‌شداریان كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی لێی چاوه‌ڕوان ده‌كردن ئه‌وه‌ نه‌بوون و به‌رژه‌وه‌ندی گۆرانیان خسته‌ پێش به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی وچه‌ندین په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامی حیزبه‌كه‌یان به‌ڵێنه‌كانیان به‌ جێ نه‌گه‌یاند و له‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ خۆیان بێبه‌ری كرد.

Back to top button