ئومێد خۆشناو : پێویسته لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری ئاگره‌كه‌ی بازاڕی له‌نگه بكرێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە ۲۵ی۱۰ی۲۰۱۸ کاتژمێر ٤ـی بەرەبەیان ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کەوتەوە و زیانێکی ماددی زۆری بە خاوەن دوکانەکان گەیاند.
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت:” به‌داخه‌وه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بازاڕی له‌نگه‌ی شاری هه‌ولێر ئاگری گرت و ژماره‌یه‌کی زۆری کاسبکار و دوکانداری بازاڕکه زیانیان پێگه‌یشت”.
له به شێكی تری نوسینه‌كه‌یدا ” ئومێد خۆشناو ” داوا دەکات دەزگا تایبەتمەندەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرەکە بکەن ده‌شلێت :” ئه‌وه‌ی پێویسته بکرێت بریتیه له ،لێکۆڵینه‌وه له هۆکاری سوتانه‌که ، لێکۆڵینه‌وه له که‌مته‌رخه‌می زوو کۆنتڕۆڵ نه‌کردنی ئاگره‌که ، ده‌ستنیشانکردن و ته‌خمینکردنی زیانی کاسبکارانی بازاڕه‌که ، هه‌وڵدان بۆ چاکردنه‌وه‌ی بازاڕه‌که و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی پێویست به زیانلێکه‌وتووان”.
له كۆتایی دا ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان ده‌ڵێ:” له‌دوای ڕووداوه‌که سه‌ردانی کاسبکارانمان کردوو گوێمان له سه‌رنج و بۆچوونه‌کانیان گرت،به‌دڵنیایه‌وه له‌گه‌ڵتان ده‌بین و هاوکارتان ده‌بین،چونکه ئه‌و بازاڕه جگه له‌وه‌ی شوێنی که‌سابه‌تی هه‌زاران کاسبکاره،به‌ڵکو بازاڕی خه‌ڵکی هه‌ژاریشه”.