مه‌حمود سه‌نگاوی : شاناز بۆخۆی مەیمونە هه‌ر لە مەیمونیش دەچێت

شاناز ئيبراهيم ئه‌حمه‌د هێرشی توند ده‌كاته سه‌ر سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی یه‌كێتی له‌كاتی چونیان بۆ لای به‌رهه‌م ساڵح و به ” سه‌مای مه‌یمون ” ده‌یانشوبهێنێت ، له‌وه‌ڵامدا مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بەتوندی هێرش دەكاتە سەر شاناز برایمی خوشكی هێرۆ برایم ئەحمەد ده‌ڵێت :” شاناز بۆخۆی مەیمونە، راستیەكەی لە مەیمونیش دەچێت”.
لای خۆیه‌وه مسته‌فا چاوڕه‌ش سەرکردەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان گووتی :” مه‌حمود سه‌نگاوی وه‌ڵامی شانازی داوه‌ته‌وه‌و قسه‌كانی مه‌حمود سه‌نگاوی وەڵامی هەموو پێشمەرگەیە بۆ ئەو“.
سه‌ركرده‌كه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان گوتیشی : ”من مەیموون نیم، نامەوێت زۆر بچمە وردەکارییەوە، چونکە ئەگەر ئەو تەبیعەتی وایە، جێی قەبووڵ نییە و خەڵکیش من دەناسێت و ئەویش دەناسێت، ھەرچی بڵێت، بۆیە ئەوە لێ دەگەڕێین بۆ خەڵکی کوردستان، بزانین چ وەڵامێکی دەدرێتەوە“.
مسته‌فا چاوڕه‌ش سەرکردەی یەکێتیی ده‌شڵێت :” لەبەر خاتری هێرۆخان قسەکانی شانازی خوشکی قەبوڵ دەكه‌ین، ئەگینا ”لەبەر حورمەتی خوشکی بەڕێز ھێرۆ خان، ئەگەر نا زۆر شت ھەیە قەبووڵ ناکرێت”.