مۆڵه‌تی‌ گشتی شۆفێری‌ گۆڕانکاری بە سەر دێت

لە دوا ھەنگاوەکانیدا سەبارەت بە چاکسازی و گۆڕانکاری وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ڕێنمایه‌كی‌ تایبه‌ت به‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ مۆڵه‌تی‌ شۆفێری‌ بۆ ھەڵگرانی شۆفێری گشتیی (عمومی) بۆ فه‌رمانبه‌ران و هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ ناوخۆ ده‌رده‌كات، به‌رپرسێكی‌ پلە باڵای بەڕێوەبەرایەتی ‌ گشتیی ھاوتووچۆی هه‌رێمیش ئەوەی پشت ڕاست کردووەتەوە کە “ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی‌ ڕێنماییه‌كه‌ كراوه‌” لە داھاتووەیەکی نزیکیشدا دەرئەنجامەکان بە دیاردەکەون .

عه‌قید ئه‌سعه‌د مه‌لا كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری ئامار و پلاندانان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆی هه‌رێم ڕایگه‌یاند:” کە له‌ماوه‌ی‌ ڕابردوودا ڕێنماییه‌كی‌ تایبه‌ت له‌وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ ده‌ركرا، تایبه‌ت به‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ مۆڵه‌تی شوفێری گشتیی (عمومی) له‌هه‌موو كارمه‌ندانی ھێزەکانی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و پۆلیسی پاسەوانی “.

به‌ڕێوه‌به‌ری ئامار و پلاندانان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆی هه‌رێم ،هۆكاری‌ ئه‌و بڕیاره‌شی‌ ئاشكراكردو وتی‌:”هۆكاری‌ بڕیاره‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌، ئه‌و توێژانه‌ نه‌توانن و بۆیان نیە كاربکەن وەک شۆفێری تاكسی‌، به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ش كه‌ هه‌مه‌ له‌ئێستادا ئه‌و ڕێنماییه‌ به‌سه‌ر ئاسایشدا جێبه‌جێكراوه‌”.

عه‌قید ئه‌سعه‌د مه‌لا كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری ئامار و پلاندانان ده‌شلێت:”وه‌ك قۆناغی‌ یه‌كه‌م ڕێنماییه‌كه‌ له‌ئاسایشه‌وه‌ ده‌ستیپێكردوه‌، چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت بۆ قۆناغه‌كانی‌ داهاتوش به‌سه‌ر كارمه‌ندانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ جێبه‌جێبكرێت و مۆڵه‌ته‌كه‌یان لێوه‌ربگیرێته‌وه‌”.

Back to top button