یه‌كێتی ئاماده‌ی هه‌موو سازشێك بوو بۆ پارێزگاری كه‌ركووك له ساڵیادی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌ڵام هه‌ر قبوڵنه‌كرا
پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێتی له پۆستی سه‌رۆككۆمار تاكلایانه، كاندیدی خۆی له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبژارد، یه‌كێتی ویستی به‌هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی توركمانی و لایانه عه‌ره‌به فاشیسته‌كانی كه‌ركووك، پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك یه‌كڵا بكاته‌وه، له ساڵیادی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، پارێزگارێكی یه‌كێتی ده‌ست به‌كار بكات، به‌ڵام به‌هۆی رازی نه‌بوونی به‌ره‌ی توركمانی و عه‌ره‌به فاشسته‌كان، یه‌كێتی شكه‌ستی هێنا”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له كه‌ركووك به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، یه‌كێتی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هێزی به‌شدار له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاری كه‌ركووك، به‌ره‌ی توركمانی و هێزی عه‌ره‌به فاشسته‌كانی به‌شدار له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاری كه‌ركووك، كۆبۆیه‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌لایان پاڤێل تاڵه‌بانی و خالید شوانی ئه‌نجام درا، داواكرا، كه پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك له ساڵیادی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر دابنرێت، به‌ڵام به‌ره‌ی توركمانی و عه‌ره‌به سوونه‌كانی كه‌ركووك رازی نه‌بوون جارێكی تر پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك بدرێته‌وه به كورد یان به یه‌كێتی، بۆیه هه‌وڵه‌كان شكه‌ستی هێنا”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، یه‌كێتی به‌لێنی به عه‌ره‌به سوونه‌كان و توركمانه‌كان دابوو، كه ئه‌و كوردانه‌ی پێشتر سوودیان له ماده‌ی 140 وه‌رگرتووه و ئه‌رز و خانووه‌كانیان بۆ گهراندرابوویهوه، بیانداته‌وه به عه‌ره‌به‌كانی پێشتر ده‌ستیان به‌سه‌ر مولك و ماڵی كورده‌كان داگرتبوو، هه‌روه‌ها هاوكاریش بێت له به‌رنامه‌كانی راكان سه‌عید ته‌نها قبوڵ بكه‌ن له رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر پارێزگارێك بۆ كورد دابنرێت، به‌ڵام به‌ره‌ی توركمانی و عه‌ره‌به سوونه‌كان رازی نه‌بوونه كه پارێزگاری كه‌ركووك بدرێته‌وه به كورد و یه‌كێتیش”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی سه‌رچاوه‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له كه‌ركووك، یه‌كێتی رازی بوو هه‌موو داواكاریه‌ك جێبه‌جێ بكات، به‌رنامه‌كانی توركمان و عه‌ره‌به سوونه‌كان جێبه‌جێ بكات، ته‌نها پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك بدرێته‌وه به یه‌كێتی به‌مه‌رجی دابه‌شكاری ده‌سه‌ڵاته‌كانی پارێزگاری كه‌ركووكیش به‌ڵام به‌ره‌ی توركمانی و عه‌ره‌به سوونه‌كانی كه‌ركووك، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نه‌بوونه، پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك بدرێته‌وه به كورد و به یه‌كێتیش”.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێ” بۆیه یه‌كێتی ترسی هه‌بوو له چوونه ناو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاری كه‌ركووك، به‌وه نیسابی یاسایی ته‌واو بكرێتی و توركمان و عه‌ره‌به‌كان كه‌سێكی توركمان یان عه‌ره‌ب سوونه له‌كه‌ركووك، دابنێتت وه‌ك پارێزگار بۆیه یه‌كێتی شكه‌ستی هێنا له هه‌وله‌كانی”.