بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداری له‌ حكومه‌تدا ده‌كات

بزوتنەوەكە هێشتا بڕیاری كۆتایی نەداوە، بەڵام زۆرینەی بەرپرسانی باڵایان لەگەڵ ئەوەدان بچنە حكومەتەوە ، گۆڕان بە خراپترین ئەنجام هاتەدەرەوە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان‌و نیوەی كورسییەكانی پێشتری لە دەستدا، لایەنگرانی چوونە حكومەت لە ناو بزوتنەوەكە پێیانوایە، لەو ڕێگایەوە دەتوانن “هەڵسنەوە”.

به‌رپرسێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌ نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، لە بەرئەوەی هێشتا بڕیاری كۆتایی نەدراوە دەچنە حكومەتەوە یان نا، به‌ ” خواكوڕك”ـی ڕاگه‌یاند :”ئاڕاستەی بڕیارەكە لە ناو گۆڕان بەرەو ئەوە دەڕوات بچینە حكومەتەوە، بەڵام ئەمە پەیوەستە بە گفتوگۆكانمان لەگەڵ پارتی‌و جێكردنەوەی بەرنامەكانمان لە كارنامەی حكومەتی نوێ.”

لە بەرامبەر ئاڕاستەی چونە ناو حكومەت، فشارێكی زۆری ناوخۆیی هەیە له‌لایه‌ن ناڕه‌زاییه‌كانه‌وه‌ داوای گۆڕانكاری ناوخۆیی‌و بەخۆداچوونەوە دەكەن، ئەمانە زیاتر هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەكەن نەك بەرپرسانی باڵا.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك “لە دواین كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانی گۆران له‌۲۱ـی۱۰ زۆرینەی زۆری ئەندامان لە قسەكانیاندا ڕایان وابوو به‌شداری له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم دا بكه‌ن ،چونكه‌ هه‌م باشتره‌ بۆ گۆران و هه‌میش خه‌ڵك .

پارتی دیموكراتی كوردستان كە براوەی یەكەمی هەڵبژاردنەو حكومەت پێكدەهێنێت، سوورە لەسەر ئەوەی بەپێی ژمارەی كورسی پەرلەمان مامەڵە لەگەڵ حیزبەكان دەكات، له‌سه‌ر پرسی به‌شداریكردنی گۆڕان له‌ حكومه‌تدا په‌یام گۆرینه‌وه‌ له‌ نێوان پارتی و گۆڕاندا هه‌یه‌ وپێشوازیی لە گۆڕان دەكات بۆ چوونە ناو حكومەت‌و لە ئێستاوە پشكی بۆ بزوتنەوەكە دیاریكردووە.

Back to top button