نێچیرڤان بارزانی بۆ زیان لێكەوتوانی بازاڕی لەنگە, دڵنیا بن ئەوەی لە توانادا بێت قەرەبووی زیانلێكەوتوان دەكرێتەوە
دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بازاڕی لەنگەی هەولێر كە یەكێكە لە بازاڕە میللیەكان دەكەوێتە سەر شەقامی گشتی سەدمەتری بە هۆكارێكی نەزانراو ئاگری گرت بووە هۆی سوتانی زیاتر لە 200 دوكان, دوای گڕگرتنەكە تیمەكانی ئاگركوژێنەوە لە هەوڵی كۆنتڕۆل كردنی ئاگرەكە بوون تا كاتژمێر 3 ی دوای نیوەڕۆ ئاگرەكە كۆنتڕۆل نەكرا.
دوای رووداوەكە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا كە لە پەیجی تایبەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبوك بڵاوی كردۆتەوە راگەیاندووە:”سووتانی بازاڕی لەنگە لە هەولێر زۆر نیگەرانی كردم. هاوسۆزی زیانلێكەوتوانم. لیژنەیەكی تایبەت بەدواداچوون بۆ زیانەكان و گرتنەبەری ڕێكاری پێویست بۆ دووبارەنەبوونەوەی دەكات. دڵنیا بن ئەوەی لە توانادا بێت قەرەبووی زیانلێكەوتوان دەكرێتەوە.
شیەنی باسە لە بازاڕی لەنگەی هەولێر زیاتر لە %90 دوكانەكان سوتاون كاسبكاران رووبەڕووی زیانێكی زۆری ماددی بوونەتەوە.