ماڵپەڕی(زە دەیلی مەیلی)بەریتانی: هەولێر پێنجەم ئارامترین شاری جیهانە

 

هەولێر لەگەڵ ئەو پێشكەوتنە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو بە دەستی هێناوە, ئارامی و ئاسایشی شارەكە بووەتە جێی بایەخی وڵاتانی میدیاكانی جیهان, بە جۆرێك ماڵپەری ” زە دەیلی مەیل”ی بەریتانی لە راپۆرتێكدا ناوی 50 شاری ئارامی له جیهاندا لە خشتەیەكدا بڵاوكردەوە, كە هەولێری وەك پێشەنجەم ئارمترین شار دەستنیشانكردووە.

مالپەرەكە نوسیوەتی بە چاوخشاندنەوە بە راپۆرتەكانی میدیا لە رابردوودا سەرمان سوڕدەمێنێت كە ناوی عێراق لە نێو لیستی ئەو وڵاتانەیە كە شاری ئارامیان هەیە, بەڵام ئێرە هەولێرە كە دەكەوێتە باكوری عێراق و پایتەختی هەرێمی ئۆتۆنۆمی كوردستانە, كە پڕە لە پێكەوە ژیانی جیاواز و ئاین و كلتوری جیاواز بە گەڕانێك بە نێو بازاڕو پارك و مزگەوت و مۆزەخانەكان ئەو جیاوازیەت بۆ دەردەكەوێت.

لە راپۆرتەكەی ماڵپەری ” زە دەیلی مەیل”دا شاری دوبەی ئیماراتی عەرەبی وەك یەكە شارە هاتووەو شاری هەولێریش وەك پێنجەم شاری ئارام لە جیهاندا ناوی هاتووەو شاری شتوتگاردی ئەلمانیاش پلەی 50ەمینی بەركەوتووە.

رێزبەندی شارە ئارامەكان لە جیهاندا بەم شێوەیەی خوارەوەیە:-
1- ئەبوزەبی ئیماراتی عەرەبی
2- دەوحە – قەتەر
3- ئۆساكان – ژاپۆن
4- كیوبیك – كەنەدا
5- هەولێر – هەرێمی كوردستان – عێراق
6- سنگافورا – سەنگافورا
7- باسل – سویسرا
8- تۆكیۆ – ژاپۆن
9- دوبەی – ئیماراتی عەرەبی
10- میونخ – ئەڵمانیا
– كۆتایی شاریش 50- شاری شتوتگاردە لە ئەلمانیا.

لینكی راپۆرتی مالپەرەكە:-

https://www.thedailymeal.com/travel/50-safest-cities-world-gallery/slide-47

Back to top button