داعشیش یاری پەبجی حەرامکرد

 

دوای ئەوەی دوێنێ ڵێژنەی فەتوا لە ئەوقافی سلێمانی یاری ئەلیکترۆنی پەبجیPUBG حەرامکرد، ئاژانسە جیهانیەکان ئاماژە بەوە دەکەن، رێکخراوی تیرۆریستی داعشیش تەواوی یارییە ئەلیکترۆنییەکانی بە فەتوایەک حەرامکرد و جەختیش لەسەر دوورکەوتنەوە لە یاری “پەبجی” دەکاتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، بەرپرسانی داعش بڵاویانکردۆتەوە: “دەوڵەتی ئیسلامی ئەو یارییانە حەرام دەکات چونکە دەبنە هۆی خوگرتن و بەفیڕۆدانی کات”.

رۆژنامەی دەیلی مەیل ئاماژەی بەوەشداوە: ” عیرفان رەشید، سەرۆکی لیژنەی فەتوای شاری سلێمانی پێش داعش یاری پەبجی حەرامکردووە و بە بەفیڕۆدانی کاتی داناوە”.

ئەگەرچی پێشتر خەڵکانێکی زۆر کاتی خۆیان بە یارییە ئۆنڵاین و ئۆفڵاینەکان بەسەربردووە، بەڵام بڵاوبوونەوەی یاری پەبجی کە دەکرێت لە هەمان کاتدا چەند هاوڕێیەک پێکەوە بەشداربن تیایدا، دەنگۆی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، ئەمەش لەبەر ئەوەی لە ماوەیەکی کەمدا، خەڵکێکی زۆر ئەو یارییەیان کردۆتە خولیایەکی رۆژانە.

لەبارەی یاری پەبجی:

سه‌ره‌تا په‌بجی یارییەکی بچووک، یەک مۆد، یەک نەخشە بوو، لەدوای بەردەستبوونی، ئینجا چەک و دەمانچەی زیاتر بەردەستخرا، لەو کاتەی بەردەست خراوە تاوەکو ئێستا ئەم یارییە هەر بەم شێوەیە بووە تەنیا نەخشەی نوێی بۆ زیاد کراوە، کاتێک بەردەست خرا هیچ شتێکی لەم شێوەیە نەبووە, لە جیهان یارییەکی تەواو جیاواز، کاتێکی خۆش و به‌خێرایی گەیمەرانی ئاڵوودەکرد.

نەخشەی یارییەکە تاکە کارەکتەری یارییەکە بووە، نەخشەی مینامار شوێنەکانی نەخشەکە ئایکۆنییە و بەناوبانگترین نەخشەی یارییەکەشە تاوەکو ئێستاش، بە دەیان ملیۆن جار لە ماوەی چوار مانگ یارییەکە یاری پێکراوە، لە ماوەی تەنیا 3 رۆژ یازدە ملیۆن دۆلار داهاتی یارییەکە بووە، تاوەکو مانگی چواری 2017 بە نرخی 30 دۆلار توانی ملیۆنێک کۆپی بفرۆشێت، لەدوای چەند مانگێک چوار ملیۆن کۆپی لێفرۆشرا، لە ناوەڕاستی 2017 پەبجی بووە یاری ژمارەی یەکی خزمەتگوزاری ستیم لە کۆمپیوتەر، یاریيەکە بە پێش چەندین یاری گەورەی کۆمپیوتەر وەکو (دۆتا توو) و (لیج ئۆف لێگەندس) کەوتەوە، یارییەکە بەردەوام بوو لەگەورە بوونی بەڵام (فۆرتنایت) هات، ئەو گەورەبوونەوەی لە کۆمپیوتەر و ئێکسبۆکس وەن وەستاند، چونکە فۆرتنایت یارییەکی بە خۆڕاییە و لە پلەیستەیشن فۆریش بەردەستە، بەڵام پەبجی تەنیا پیسی و ئێکبۆکس وەن ئێکسە.

پەبجی لە مۆبایل زیاتر یاری پێدەکرێت و رۆژانە ملیۆنێک دۆلار داهاتی هەیە، داهاتووی یاریکردنی باتڵ رۆیاڵی وەکو (پەبجی) و (فۆرتنایت) لە پەرەسەندن دان و کەس نازانێت چۆن چۆنی گەشەیان پێدەدرێت

Back to top button