قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر لە بارەی سوتانی بازاڕی لەنگە چەند دەنگۆیەك رەتدەكاتەوە

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ بازاڕی لە نگە لە شاری هەولێر ئاگری گرت, چەند ماڵپەڕشێكی سنوری سلێمانی و پەیجە كۆمەلایەتیەكان ئاماژەیان بەوە كردووە كە بە ئامانجی ناچاركردنی دووكانداران بۆ گواستنەوەی دووكانەكانیان بۆ مۆڵ و شوێنەكانی تر، لەبەرامبەردا، قائیمقامی شارەكە ئەو دەنگۆیە رەتدەكاتەوە و دڵنیاییش دەدات لە نەگواستنەوەی دووكانەكان.
نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر رایگەیاندووە: “خاوەن دوكانەكان ئەو قسەیان ئاراستەكردین، كە ئەو رووداوە دەستی لەپشتە، ئێمە ئەو قسەیە بە تەواوی رەتدەكەینەوە، لەبەر ئەوەی هیچ جۆرێك بڕیار و نیازێكی لەو جۆرەیان نییە، كە ئەو شوێنە بگوازنەوە، بیشیانگوازینەوە، پێیان رادەگەیەنین”.
جەختیشی كردەوە لەوەی كە هەركاتێك لە شاری هەولێر شوێنێك گواسترابێتەوە، مافی ئەو كەسانە پارێزراوە كە لەو شوێنەبوون، دووكاندارەكانی بازاڕی لەنگەش پێشتر لە نزیك قەڵای هەولێر و لە دۆخێكی خراپدا بوون، پێش دەساڵ گواسترانەوە بۆ ئەو شوێنەی ئێستا و هەر هەموویان سودیان بینی و كەس زەرەری نەكرد، بۆیە لە هەر گواستنەوەیەكدا رەچاوی مافی ئەو خەڵكە دەكەین و بە بێ پاراستنی مافی خەڵكەكە هیچ هەنگاوێكی لەو جۆرە نانێین.
نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر دڵنیایی دایە كاسبكارانی بازاڕی لەنگەی هەولێر، هیچ جۆرە بڕیارێك نییە بۆ گواستنەوەی ئەو شوێنە و شارەوانیشیان ئاگادار كردۆتەوە كە هەموو ئاسانكاریەكیان بۆ بكەن بۆ نۆژەنكردنەوەی ئەو بازاڕە و دەیان كرێكار و تیمی شارەوانی و ئامێری پێویستیان رەوانەی ئەو شوێنە كردووە كە لە زوترین كاتدا خاوێنی بكەنەوە، چونكە وەرزی زستان نزیكە و كاسبی ئەو دووكاندارانە گەرموگوڕی تێدایە بەشێكی زۆریان جل و بەرگی زستانەیان هێناوە و لەبەر ئەوە پێویستە هاوكاریان بن كە بە زوترین كات شوێنەكانیان نۆژەن بكرێتەوە و بەردەوامی بەكارەكانی خۆیان بدەن، لەو جێگایەی خۆیان بەڵام بەمەرجی چارەسەركردنی ئەو كەموكوڕیانەی پێشتر هەبوون.

Back to top button