راوێژكاری كۆماریەكانی ئەمریكا: دوورخستنەوەی تیلرسن پەیوەندی بەو نامەیەوە هەیە كە بۆ كوردی نارد لە كاتی ئەنجامدانی ریفراندۆم

دوای ئەوەی هەرێمی كوردستان لە 25ـی ئەیلولی ساڵی رابردوو ریفراندۆمی سەربەخۆی كوردستانی ئەنجامدا, راوێژكاری كۆماریەكانی ئەمریكا رایدەگەیەنێت:” ئەمریكا بە كوردی نەگووت ریفراندۆم بكە یان مەیكە, نامەی تیلرسن دەستپێشخەری تاكەكەسی بوو هەر لەبەرئەوەش بوو دوای چەند هەفتەیەك لە كارەكەی لابرا، چونكە ئەو كارانەی بەدڵی دۆناڵد ترامپ نەبو”.
زەردەشت تۆفیق بەگ راوێژكار لە پارتی كۆماری ئەمریكا و توێژەر لە حكومەتی فیدراڵی ئەمریكا رایگەیاندووە “بەهیچ جۆرێك ئەمریكا نەیوتوە ریفراندۆم بكەن یان مەیكەن، هەندێك كەسیش باس لە نامەیەك دەكەن، ئەگەر تیلەرسن نامەی ناردبێت دەستپێشخەری تاكەكەسی بوە. هەر لەبەرئەوەش بوو دوای چەند هەفتەیەك لە كارەكەی لابرا، چونكە ئەو كارانەی بەدڵی دۆناڵد ترامپ نەبو”.
هەروەها راوێژكار لە پارتی كۆماری ئەمریكا لەبارەی سزاكانی واشنتۆن لەسەر ئێرانیش وتی “ئێمە لە رێگەی حكومەتی فیدرالی عیراقەوە ئەو ئابڵۆقانە جێبەجێ دەكەین”.
گوتیشی “ئاگاداربوین تەنانەت ئەو كاتانەش، كە ئابڵۆقە لەسەر ئێران هەبوە، نەوتی ئەو وڵاتە لە رێگەی باشوری كوردستانەوە بۆ بەغدا و ناوچەكانی دیكە رۆیشتوە و فرۆشراوە، حكومەتی بەغداشمان ئاگاداركردۆتەوە، كە رێگری لێبكات، بۆیە باشوری كوردستان بەشێك بووە لە شكاندنی ئابڵۆقەی سەر ئێران”.

Back to top button