پەرلەمانتارێكی كورد: سەرجەم داواكاریەكانی كورد لە نێو كارنامەی حكومەتی عادل عەبدولمەهدی جێیانكراوەتەوە
دوای ئەوەی دوێنێ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق كارانمەی حزبەكەی لەبەردەم پەرلەمانتاان لە نێو تەلاری پەرلەمانی عێراق خوێندەوە ئەگەر چی باسی لە پرسی چارەسەری كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كردبوو, بەڵام بە وردی ئاماژە بە كێشەكان نەدرابوو, پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت:” بەرنامەی كابینەی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی بە هەمواركردنەوەوە پەسندكردووە, داواكارییەكانی كورد لە بەرنامەی كابینەی عادل عەبدولمەهدی زیادكراون”.
نەهرۆ مەحموود، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، بەرنامەی كابیینە وەزارییەكەی عادل عەبدولمەهدی بە هەمواركردنەوە لە پەرلەمانی عێراق پەسندكرا. كورد، سوننە و شیعەش تێبینیان لەسەر بەرنامەكە هەبوو، بۆیە داواكاری و تێبینییەكان وەرگیران و پەسندكران.
لەبارەی داواكارییەكانی كورد كە زیادكراون لە بەرنامەكەدا، نەهرۆ مەحموود ئاماژەی بەوەكرد سەرەكیترین داواكارییەكان ئەمانە بوون: “دەركردنی یاسای نەوت و گاز، دامەزراندنی ئەنجوومەنی ئیتیحادیی، جێبەجێكردنی ماددەی 140 و ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك و ناوچەجێناكۆكەكان، قەرەبووكردنەوەی دانیشتوانی ناوچە جێناكۆكەكان، كە رووبەڕووی هێرش و پەلاماری داعش بوونەتەوە”.
عادل عەبدول مەهدی بۆ پێكهێنانی حكومەتی عێراق كارنامەیەكی 121 لاپەڕەیی بۆ چوار ساڵی داهاتووی كابینەكەی ئامادەكردووە، كارنامەكەی لە 5 تەوەری سەرەكی پێكدێت. لەنێوەڕۆكی كارنامەكەدا چەند خاڵێكی باسكردووە كە پەیوەندی بە هەرێمی كوردستانەوە هەیە، لەوانەش:
– كاراكردنەوە و پابەندبوون بە ماددەكانی دەستوور
– حكومەت گرنگی دەدات بە چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان، بەتایبەتی پرسەكانی كارگێڕی دارایی، نەوت و ناوچە جێناكۆكەكان.
– كشانەوەی سوپا بۆ دەرەوەی شارەكان
– پەلەكردن لە زیادكردنی دەروازەكانی هەناردەكردنی نەوت