بزووتنەوەی گۆڕان كێشەی نوێی تێدەكەوێت چەند بەر پرسێك بەشداری كۆبوونەوەكانی ناكەن و لە كۆنفراس بەشدارنابن

 

دوای ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاریدا لە ماوەی نەوەد رۆژ كۆنفراسی نوێكردنەوەی حزب ئەنجامبدات, چەند هەڵسوڕاوێكی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان بایكۆتی كۆبونەوەكانی گۆڕان دەكەن و بڕیاریشیان داوە بەشداری لەو كۆنفرانسانەدا نەكەن كە بزوتنەوەكە لە داهاتودا ئەنجامیاندەدات بە ئامانجی گۆڕانكاری.

سەرچاوەیەك لە بزووتنەوەی گۆڕان چەند زانیاریەكی بە خواكوڕك راگەیاند كە:”بەشێك لە هەڵسوڕاوانی دیاری بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاریانداوە بایكۆتی سەرجەم كۆبونەوەكان بكەن”.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكرد “ئەو هەڵسوراوانە بڕیاریانداوە بەشداری لەو كۆنفرانسانەشدا نەكەن كە بڕیارە لەداهاتوودا بزوتنەوەكە ئەنجامیبدات بە ئامانجی گۆڕانكاریی ناوخۆیی”.

سەرچاوە ئاگادارەكە ڕونیشیكردەوە “ئەو هەڵسوڕاوانەی كە بڕیارەكەیان داوە، پێیان وایە سەركردایەتی ئێستای گۆڕان توانای گۆڕانكاری نەماوە و هەر كۆبونەوە و كۆنفرانسێكیش بۆ ئەو مەبەستە بە كات بەڕێكردن دەزانن”.

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن دەركەوت بزوتنەوەی گۆڕان نیوەی كورسیەكانی لەدەستداوە و هەڵسوڕاوانی ئەو بزوتنەوەیە پێیان وایە بێجگە لەوەی ساختەكاری ئەنجامدراوە، كێشە ناوخۆییەكانی بزوتنەوەكەش بەشێكن لەو هۆكارانەی كە بزوتنەوەی گۆڕانیان دوچاری ئەو داكشانە كردوەتەوە.

Back to top button